
ڕێککەوتی 25ی 11ی 2025، بە هەماهەنگی نەخۆشخانەی هەولێری نێودەوڵەتی، سەنتەری پەرەپێدانی کار لە كۆلێژی بەرێوەبردن و ئابوری دوو سیمیناری بەرێوەبرد، كە تایبەت بوون بە قوتابییانی قۆناغی یەک لە بەشە جیاوازەکان، كە هاوتەریب بوو لەگەڵ ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان (SDGs)- بە تایبەتی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی SDG 3: Good Health and Well-being: تەندروستی باش و خۆشگوزەرانی. یەکێکیان لەژێر ناونیشانی بنیاتنانی خود" كە لەلایەن بەرپرسی پەیوەندییەکان نەخۆشخانە بەرێز (محمد روستەم خضر)، پێشكەشكرا، سیمیناری دووەم دەربارەی پاراستنی تەندروستی ددان بوو لەلایەن "د. جوان دزەیی"، لە کۆتاییدا لەلایەن ڕاگرایەتی کۆلێژ سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی ناوبراوان کرا.