رێككەوتی 7ی 5ی 2025، لە سەنتەری ڕۆشنبیری و ئەکادیمی زانكۆ، مەراسیمی کۆتاییهێنان بە خولی ڕاهێنانی ڕاهێنەران و بەخشینی بڕوانامە بەسەر بەشدارانی خول بەرێوەچوو. لە سەرەتای مەراسیمەكەدا، لەلایەن ڕاهێنەر (پ.ی. محمد جودت) وتەیەك پێشكەشكرا و پاشان بڕوانامە بەخشرایە بەشدارانی خول. شیاوی ئاماژەیە، 75 قوتابی لە كۆلێژەكانی پەروەردەی بنەڕەتی، بەڕێوەبردن و ئابووری و پەروەردەی جەستەیی و زانستیە وەرزشییەكان بەشداربوون، بە ئامانجی زیاتر ئامادەكردنی قوتابییان بۆ بازاڕی كار.