رێككەوتی 11ی شوباتی 2025 بە ئامادەبوونی هەریەک لە ڕاگری کۆلێژ و جێگری ڕاگر و سەرۆکی لیژنەکە و نوێنەری بەشە جیاوازەکان، لیژنەی پەرەپێدانی کار لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، کۆبوونەوەیەکی ڕێکخست، كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە تاوتوێكردنی پلانێکی گشتگیر بۆ بەرێوەبردنی زنجیرەیەك چالاكی لە بواری پەرەپێدانی تواناكانی قوتابییان بۆ بازاڕی كار، لەوانەش خولی ڕاهێنان و وۆرکشۆپی هاوكات گفتوگۆكردن لەبارەی دەستکەوتنی هەلی کار بۆ قوتابیانی کۆلێژ. شیاوی ئاماژەیە، سەرنجی سەرەکی گفتوگۆکان پەیوەست بوو بە باشترکردنی تواناکانی قوتابییان و دەرچوان لە پێناو دامەزراندن و کارسازیدا. ئەم دەستپێشخەرییە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەردەوامی CDCیە بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان ئەکادیمی و بواری پیشەیی.