ئەمڕۆ ڕێکكەوتئەمڕئەمڕۆ ڕێکكەوتی ئەمڕۆ ڕێکكەوتی 12ـی 5ـی 2025 بە چاودێری "پ.ی.د. كامەران یونس محمدامین" سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین و بە ئامادەبوونی بەرێزان "پ.ی.د. ئەمیر چالی" بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، "پ.د. شریف مولود " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، "د. ئاماج برادۆستی" بەرپرسی ناوچەی زانکۆ و "پ.د. شکر قەرەنی" ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری و "م. حسین احمد مستەفا" بەرێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی كار، پێشانگەی هەلی کار كرایەوە.
لەم پێشانگەیەدا زیاتر لە 45 كۆمپانیا و خاوەنكار و سەتان قوتابی و دەرچووی زانكۆی سەلاحەدین بەشداربوون و زیاتر لە 150 هەلی كار ڕەخسێنرابوو، كە ئامانج پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان دەستکەوتی ئەکادیمی و ڕێڕەوی پیشەیی بوو. جێی ئاماژەیە كە چالاکییەكە لەلایەن هواویەوە سپۆنسەر کرا و بە هەماهەنگی سەنتەری پەرەپێدانی كار ڕێکخرابوو، کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەهێزی زانکۆیە بۆ بەرزکردنەوەی توانای بەكارخستن و هاوبەشی لە نێوان ئەکادیمیا و پیشەسازیدا.