رێككەوتی 7ی 5ی 2025، لە بەردەوامی چالاكییەكانی لێژنەی پەرەپێدانی کار لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری ڕاوێژکاری کۆچ لە پارێزگای هەولێر، خولێک بۆ پۆلێک لە قوتابیان بە ناونیشانی ئامادەكردنی قوتابییان بۆ بازاڕی كار لە كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی بەرێوەچوو، كە بابەتەكانی خول بریتیبوون لە (ئامادەکردنی سیڤی، گەڕان بەدوای کار و چۆنیەتی ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی کار)، شیاوی ئاماژەیە بابەتەكانی خول کە لە لایەن ڕاوێژکار بەڕێز (براء محمد سعيد) پێشکەشکران. لە کۆتاییدا، سوپاس و پیزانین بە ڕێکخەرانی خولەکە بەخشرا.