لەڕۆژانی 2-3ی 3ی 2025 لێژنەی سەنتەری پەرەپێدانی کار لە کۆلێژ پەروەردەی بنەڕەتی لە بەردەوامی چالاكییەكانیدا خولێکی دوو ڕۆژەی بۆ پۆلێک لە قوتابیانی قۆناغی چوارەمی گشت بەشەکانی کۆلێژ ڕێکخست. خولەكە تایبەت بوو بە پێگەیاندنی ڕاهێنەران ، كە لەلایەن راهێنەری نێودەوڵەتی و مامۆستای زانکۆمان "پ.ی. محمد جودت عمر"، بە کرداری تیشک خرایەسەر بوون بە ڕاهێنەری سەرکەوتوو و میکانیزمەکانی ئامادەکردنی جانتای ڕاهێنەرایەتی بۆ بوارە جیاوازەکان لە کۆمپانیا و دامودەزگاکان، لەگەڵ ئەوەی كە چالاکییەکان مایەی ڕەزامەندی بەشداران بوون، هاوكات ڕێگەیەکیش بوون بۆ پتەوکردنی لێهاتوویەکانی قوتابییان لە بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، کاری بەكۆمەڵ، پابەندبوون بە کاتەوە، کۆنترۆڵکردن و بەرێوەبردنی هەستەکان، لەگەڵ چەندین لێهاتووی تر.