رێككەوتی 23ی نیسانی 2025 سەنتەری پەرەپێدانی کار لە کۆلێژ بەرێوەبردن و ئابووری لە بەردەوامی چالاكییەكانیدا خولێکی دوو ڕۆژەی بۆ پۆلێک لە قوتابیانی قۆناغی چوارەمی گشت بەشەکانی کۆلێژ ڕێکخست. خولەكە تایبەت بوو بە پێگەیاندنی ڕاهێنەران TOT، كە لەلایەن راهێنەری نێودەوڵەتی و مامۆستای زانکۆمان "پ.ی. محمد جودت عمر"، بە کرداری تیشک خرایەسەر بوون بە ڕاهێنەری سەرکەوتوو و میکانیزمەکانی ئامادەکردنی جانتای ڕاهێنەرایەتی بۆ بوارە جیاوازەکان لە کۆمپانیا و دامودەزگاکان، لەگەڵ ئەوەی كە چالاکییەکان مایەی ڕەزامەندی بەشداران بوون، هاوكات ڕێگەیەکیش بوون بۆ پتەوکردنی لێهاتوویەکانی قوتابییان لە بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، کاری بەكۆمەڵ، پابەندبوون بە کاتەوە، کۆنترۆڵکردن و بەرێوەبردنی هەستەکان، لەگەڵ چەندین لێهاتووی تر.