ڕۆژی پێنج شەممە ڕێککەوتی 6ی 2ی 2025، بە ئامادەبوونی پ.ی.د. مزگین عەبدورەحمان ئەحمەد ڕاگری كۆلێژ و لێژنەی پەرەپێدانی کار لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی واتا هەریەك لە بەرێزان "م.ی. شکوفه احمد عزیز" سەرۆکی لێژنە، و ئەندامانی لێژنە "د. بخاری عبداللە"، "م.ی. نەورۆز یاسین"، "م.ی. فریاد صالح"، "م.ی. سیروان عبدالصمد"، و "م.ی. مسعود نجم الدین"، لە چوارچێوەی چالاكییەكانی لێژنەی پەرەپێدانی کاری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، سیمینارێك بە ناونیشانی کاریگەری توندوتیژی ئۆنلاین لەسەر تەندروستی دەروونی: تێگەیشتن لە مەترسییەکان و بنیاتنانی خۆڕاگری، كە دەربارەی ئامانجی سێیەمی نەتەوە یەکگرتووەکان پەیوەست بە پەرەپێدانی بەردەوام، تەندروستی باش و خۆشگوزەرانی (SDG 3: Good Health and Well-Being)،بۆ بەرێز دڵان اسماعیل مولود، مامۆستای زانکۆ و ڕاهێنەر سازكرا، کە چەندین بابەتی گرنگ بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی بۆ قوتابییان پێشکەشکرا، لەكۆتاییدا بڕوانامەی ڕێزلێنان پێشكەشی ناوبراو كرا.
