ئەمڕۆ رێككەوتی 19ی شوباتی 2025 لە چوارچێوەی سیمپۆزیۆمی كاری شایستە و گەشەی ئابووری، "م. حسین احمد مصطفى" بەرێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی كار پێداچوونەوەیەكی دەربارەی ئامانجی هەشتەمی نەتەوە یەكگرتووەكان (SDG 8) پەیوەست بە پەرەپێدانی بەردەوام پێشكەشكرد.
كە لەمیانی سیمینارەكەدا ڕۆشنایی خستەسەر پرسەكانی گەشەی ئابووری بەردەوام، گشتگیر و بەردەوامی، بەكارحستنی تەواو و بەرهەمدار و کاری شایستە بۆ هەمووان، هاوكات بەربەستەكان بەدێهێنانی ئەم ئامانجە و ڕۆڵی مامۆستایانی خستەڕوو كە دەكرێت بەشداری كارایان هەبێت لە بەدیهێنانی ئامانجەكە، لەرێگەی ئامادەكردنی پرۆگرامی شیاو، توێژینەوە و داهێنان، هاوبەشیكردن لەگەڵ پیشەسازی دامەزراوەكانی حكوومەت، پالپشتیكردن لە كارسازی و پرۆژەی بچووك، سەرەڕای داکۆکیکردن لە کاری شایستە و مافی کار و گشتگیری و هەمەچەشنی لە هێزی کاردا. سەرەڕای ئاستەنگەکان، جەختی لە گرنگی هەوڵە بەکۆمەڵەکان کردەوە لە داکۆکیکردن لە پراکتیزەکردنی دادپەروەرانەی کار و بەهێزکردنی نەوەکانی داهاتوو بۆ بەشداریکردن لە ئابوورییەکی بەردەوامتر و گشتگیرتر.
