رێككەوتی 17ی شوباتی 2025، لە چوارچێوەی پەرەپێدانی توانای قوتابییان بۆ بازاڕی كار و كارسازی، بەشی دارایی و بانک لە كۆلێژی بەرێوەبردن و ئابووری بە هاوبەشی سەنتەری پەرەپێدانی کار، گەشتێكیان بۆ قوتابییانی قۆناغی سێیەمی بەشەكە رێكخست. چالاكییەكە پەیوەست بوو بە ئامانجی هەشتەمی نەتەوە یەكگرتووەكان SDG8 كاری شایستە و گەشەی ئابووری، كە لە رێگەی فێربوونی ڕاستەوخۆ لە شێوازی كاركردن لە کارگەی بەیروت /هەولێرB.E.P.P))، كە بەشێوازی کرداری قوتابییان ئاشناكران بە قۆناغەکانی بەرهەمهێنان، بە بازارخستن و هەناردەکردنی بەرهەمەكانی کارگەی ناوبراو.
شیاوی ئاماژەیە، ئەم چالاكییە بەسەرپەرشتی مامۆستا "شادان جبار عبدالفتاح" و بە ئامادەبوونی مامۆستا "ئەڤین عبدالقهار عبدالمجید"، مامۆستا "میدیا صلاح یابا" ئەندامانی سەنتەرى پەرەپێدانی كار بەڕێووەچوو.