ئەمڕۆ ڕێککەوتی 25ی شوباتی 2025 بەشی ئامار و زانيارييەکان لە كۆلێژی بەرێوەبردن و ئابووری بە هاوبەشی سەنتەری پەرەپێدانی کار گەشتێکی زانستیان بۆ قوتابییانی قۆناغی سێیەمی بەشەكە رێكخست. ئامانج لە چالاكیەكە لە نزیکەوە بینینی شێوازی كاركردنی رێكخراوی (SSOS)بوو رێكخراوی ناوبراو تایبەتە بە سيكارى داتا و راپرسى ئاماری و پەرەپێدانی كۆمەڵگە. شیاوی ئاماژەیە گەشتەكە بەسەرپەرشتی "م. سروين اسعد عثمان" و "م. ئەژين محمد خضر"، و "م. ساكار علی جلال"، ئەندامی سەنتەری پەرەپێدانی كار بەڕێووەچوو.
