رێككەوتی 4ی 2ی 2025، بە ئامادەبوونی "پ.ی.د. بەختیار صابر محمد"، سەرپەرشتیاری كۆلێژ، "م. حسین احمد مستەفا"، بەرێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی كار، “م.ی. الاء صلاح اسعد"، رێكخەری پرۆگرامی پەرەپێدانی کاری کۆلێژی بەرێوەبردن و ئابووری، و نوێنەری پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بێست کە سپۆنسەری چالاکیەكە بوون، دیبەیتێك بۆ قوتابییانی گشت بەشەکانی کۆلێژ ئەنجامدرا. ئامانج لەم دیبەیتە دەرخستی توانا و لێهاتوویی قوتابیان بوو لە دەڕبڕین و گفتوگۆکردنێکی دروست.
لە لایەن لێژنەیەکیشەوە هەڵسەنگاندن بۆ گروپە بەشداربووەکان کرا. لە کۆتایی چالاکیەکەش لەلایەن سەرۆک بەش و نوێنەری سپۆنسەر و ئەندامانی سەنتەری پەرەپێدانی کار سوپاس و پێزانین و دیاری بەخشرایە سەرپەرشتیاران و قوتابیانی بەشدار بوو.