رێككەوتی 28ی 1ی 2025، لە چوارچێوەی ئامانجی سێیەمی نەتەوە یەکگرتووەکان پەیوەست بە پەرەپێدانی بەردەوام، تەندروستی باش و خۆشگوزەرانی (SDG 3: Good Health and Well-Being). سەنتەری پەرەپێدانی کار لە کۆلێژی بەرێوەبردن و ئابووری پانێڵێکی ئەنجامدا، كە بەشێك لە مامۆستایان و قوتابییانی گشت بەشەکانی کۆلێژ ئامادەبوون. ئامانج لە چالاكیەكە ڕوونكردنەوەی کاریگەری تێکچوونی دەروونی، جەستەیی، و ژینگەییەکان لەسەر تەندروستی مرۆڤ بوو. كە لەلایەن هەر یەکە لە بەڕێزان "م.ی. الاء صلاح اسعد" بەڕێوەبەری پانێڵ، "م. ئەڤین عبدالرحمن" پانێڵیست، بەڕێز "گەشبین ئیدریس" پانێڵیست، و "م.ی. عائشە حسن یوسف" پانێلیست بەرێوەچوو. لە کۆتایی پانێڵەکە لەلایەن "م. هەرێم حیدر قادر" یاریدەددەری ڕاگری كۆلێژە سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی پانێلیستەکان کرا.