رێككەوتی 11ی شوباتی 2025 سەنتەری پەرەپێدانی كار لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكان بە هاوبەشی کۆمپانیایHUAWEI بۆ ئەلیکترۆنیات چالاكی بەرەنگاری لەشجوانی تەندروستی و چالێنجی وەرزشی بەرێوەبرد، کاتژمێر 10ی بەیانی چالاكی ڕاکردنی 400م بۆ قوتابییان لە هەردوو ڕەگەز سازدرا و یەكەم، دووەم و سێیەم خەڵات كران.
شیاوی ئاماژەیە، چالاكییەكان لە چوارچێوەی رێككەوتنێكدا ئەنجام دران، كە لەنێوان سەنتەری پەرەپێدانی كاری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكان و کۆمپانیای HUAWEI بۆ ئەلیکترۆنیات واژۆكراوە. كۆمپانیای ناوبراو کاتژمێرێکی سمارتی بە هەر قوتابیەكی بەشدار لە چالاكیەكەداوە لەگەڵ دابەزاندنی ئەپلیکەیشن لەسەر مۆبایلەکانیان، هاوكات ماوەی 48کاتژمێر چالاکی، جولە و خەوتنی قوتابییانی شیكردۆتەوە. لەم ڕوانگەیەوە، کۆمپانیایHUAWEI بۆ ئەلیکترۆنیات بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی كردنی قوتابییانی كۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكان كە ئەوەش كاریگەری دەبێت لە پەرەپێدانی تواناكانیان و ئامادەكردنیان بۆ بازاڕی كار.