رێككەوتی 9ی 2ی 2025 سەنتەری پەرەپێدانی كار لە كۆلێژی بەرێوەبردن و ئابووری بە هاوبەشی بەشی كارگێڕی كار، زنجیرە سیمینارێكیان ئەنجامدا، كە بەشێك لە مامۆستایان و قوتابییان ئامادەبوون، كە چالاكیەكە پەیوەست بوو بە ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوامرێككەوتی 9ی 2ی 2025 سەنتەری پەرەپێدانی كار لە كۆلێژی بەرێوەبردن و ئابووری بە هاوبەشی بەشی كارگێڕی كار، زنجیرە سیمینارێكیان ئەنجامدا، كە بەشێك لە مامۆستایان و قوتابییان ئامادەبوون، كە چالاكیەكە پەیوەست بوو بە ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوام (SDG8) کاری شایستە و گەشەی ئابووری.
شیاوی ئاماژەیە كە هەریەك لە پێشكەشكاران "پ.ی.م. هاژە خطاب محمد"، "م. محمد حسن خليفە" و "م.ی. الاء صلاح اسعد" سەرنجیان خستەسەر پەیوەندی نێوان زانستی بەڕێوەبردن وەك دەروازیەك بۆ بەهێزكردنی توانای دەرچووان لە دەستخستنی هەلی كار، ئەوەش لەڕێگەی ئامادەکردنی تاکەکان بۆ چوونە ناو بازاڕی کار و بەشداریکردن لە گەشەی ئابووری.
دوای وەرگرتنی پرسیار و سەرنجی ئامادەبوان لەلایەن سەرۆکی بەشی کارگێری کار بەڕێز(د.جوان سعدالله رشید) ڕێزلێنان بەخشرایە پێشکەشکاران.