سەنتەری پەرەپێدانی كاری زانکۆی سەلاحەدین بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی كوردستان فاوندەیشنسەنتەری پەرەپێدانی كاری زانکۆی سەلاحەدین بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی كوردستان فاوندەیشن (سەنتەری پەرەپێدانی كاری زانکۆی سەلاحەدین بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی كوردستان فاوندەیشن (Kurdistan Foundation) و دامەزراوەی هەلی كار لە كوردستان (Jobs.krd) بەرنامەی گەنج و کاریان دەستپێکرد. ئامانج لە پڕۆگرامەكە پەرەپێدانی تواناکان و ڕەخساندنی هەلی کارە، كە زیاتر لە 60 قوتابی و دەرچووی زانکۆی سەلاحەدین بەشداری ئەم دەستپێشخەرییە دەکەن.
شیاوی ئاماژەیە لە سەرەتای پڕۆگرامەكەدا بەشداران خرانە ڕاهێنانێكی چڕی تایبەت بە ئامادەكردنیان بۆ بازاڕی كار، كە دواتر دابەشكران بەسەر كۆمپانیاكانی بەشدار لە پرۆگرامەكە، لەوانەش كۆمپانیای كۆرەك، ئاسیاسێڵ، كۆمپانیای ئیمپایەر، های پێرفۆمەس، كوردستان كرۆنیكاڵ، زی ئێم سی گروپ، ئەڵماس گروپ، كارفۆر، گروپی كاروانجی، تەڵەبات، ئەل ساڵت، ماندۆ سكویرەتی، كریەتیڤ، لوڤیان، حەسار، ڤانتەیج و سەنتەری روح ئەلحیات.
لەڕێگەی پڕۆژەی هاوبەشەوە، سەنتەری گەشەپێدانی كار و كارسازی پابەندبوونی خۆی دووپاتدەکاتەوە بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان ئەکادیمیا و پیشەسازی، بەهێزکردنی گەنجان بۆ ئەوەی ڕۆڵێکی کارا بگێڕن لە گەشەپێدانی ئابووری هەرێمی کوردستان.