
ڕاگەیاندنێک لە کۆلێژی زانست
پرکردنەوەی کورسیە بەتاڵەکانی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆر) لە کۆلێژی زانست \ بەشی ماتماتیک
کورسیەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
١- ٦ کورسی بۆ دکتۆرا ٢ وەرگیراون و ٤ کورسی بەتاڵە.
٢- ٨ کورسی بۆ ماستەر ٣ وەرگیراون و ٥ کورسی بەتاڵە.
ڕاگرایەتی کۆلێژی زانست
۲۰۲۰/۹/۱۰
ڕاگەیاندنێک لە کۆلێژی زمان
ئەو پێشکەشکارانەی لەتاقیکردنەوەی توانستی زانستی دەرنەچووینە و کورسی بەتاڵ لە پسپۆڕییەکەیان ماوە، دەتوانن ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٠/٩/١٦ كاتژمێر ٩ی بەیانی بەشداری تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بکەن کە لەکۆڵێژی زمان بەشێوەی زارەکی بەڕێوەدەچێت، بەمەرجێک نمرەی توانستی زانستیان لە ۷٫٥ کەمتر نەبێت.
تێبینی:
١- پێشبڕكێ لەسەر كورسییە بەتاڵەكان. بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
ماستەر:
بەشی زمانی عەرەبی :
پسپۆری زمان : ٢ كورسی
پسپۆری ئەدەب: ١ كورسی
بەشی زمانی فارسی:
پسپۆری زمان: ١ كورسی
پسپۆری ئەدەب : ١ كورسی
بەشی زمانی ئینگلیزی:
پسپۆری زمان : ٤ كورسی
پسپۆری ئەدەب : ٤ كورسی
دكتۆرا:
بەشی زمانی عەرەبی :
پسپۆری زمان : ١ كورسی
بەشی زمانی ئینگلیزی :
پسپۆری زمان : ٥ كورسی
پسپۆری ئەدەب : ١كورسی
٢- هەمان ئەو بابەتانەی لەتاقیکردنەوەی یەکەم داواكراو بوون، لەم تاقیکردنەوەیەش داواكراون.
ڕاگرایەتی کۆلێژی زمان
۲۰۲۰/۹/۱۰