
ئاگاداری و ڕێنمایی بۆ سەرجەم بەشداربووانی تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاست (Placement Test) دەکەینەوە کە ناویان تۆمار کردووە لە سەنتەرەکانى زمان و ناویان هاتووە لە لیستەكانى راگەيەندراو لە لايەن سەنتەرەكانى زمان:
1. تاقیکردنەوەکە ڕۆژى دوو شەممە ڕێکەوتی 21-12-2020 ئەنجام دەدرێت بەشداربووان کاتژێر (10) لە سەنتەرەکان ئامادەبن بۆ دۆزینەوەی ناوەکانیان و کاتژمێر (11) تاقیکردنەوەکە دەست پێدەکات کە ماوەی تاقیکردنەوەکە 2 کاتژمێر دەخایەنێت.
2.پێویستە بەشداربوو ناسنامەیەکی فەرميان پێ بێت كە وێنەی خۆی لەسەر بێت.
3. لە کاتی تاقیکردنەوەی بەشی (Listening) هەر جۆرە دەنگ دروست کردنێک فێرخواز بێبەش دەکات لە تاقیکردنەوەکە و دووبارە لێنادرێتەوە.
4. تاقیکردنەوەکان بە شێوەی ناوەندی دەکرێن لە سەنتەرەکانی زانكۆكانى (سلێمانی و هەلەبجە و گەرميان و راپەڕین و چەرموو و پوليتەکنيكى سلێمانى) لە ( زانکۆی سلێمانی) و سەنتەرەکانی زانكۆكانى (سەلاحەدين و سوران و كۆيە) لە (زانکۆی سەلاحەدین)، سەنتەرەکانی زانكۆكانى (دهۆک و زاخۆ) لە زانکۆی (دهۆک ) دەبێت.
5. وەڵام دانەوەى پرسيارەكان تەنها بە جافى شين يان رەش دەبێ.
6. پێويستە بەشداربووان ناوى سيانى لەسەر Answer Sheet بنوسن هەروەك لە ناسنامەی بارى شارستانى هاتووە.
7. هیچ ڕوونکردنەوەیەك لەلایەن چاودێرانی هۆڵەکەوە نادرێت و پرسیارکردن لە چاودێران سەبارەت بە پرسیارەکان ڕێگە پێدراو نییە لەبەر ئەوەی تێگەیشتن لە پرسیارەکە بەشێکی هەڵسەنگاندنەکەیە.
8. گزیکردن بەشداربوان بێ بەش دەکات لە تاقیکردنەوەکە.
9. چونە دەرەوە لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بەهیچ شێوەیەك ڕێگە پێدراو نییە.
10. مۆبایل بە هیچ شێوەیەك ڕێگە پێدراو نییە بهێنرێتە هۆڵی تاقیکردنەوە.
11. تکایە سەرجەم پێداویستیەکانی تاقیکردنەوە لەگەڵ خۆتان بهێنن بۆ ئەوەی کەمترین بەرکەوتن هەبێت لەگەڵ بەشداربووانی تر و پێویستە بەشداربووان ڕێکارە تەندروستییەکان پەیڕەو بکەن و مەرجە دەمامک بەکاربێنن .
تێبینی : ئەو بەشداربووانەی لە سەنتەری زمانی زانکۆی سەلاحەدین پسوولەیان بڕیووە بەڵام ناویان لەو لیستە نیە لەبەر زۆری ژمارەی بەشداربووان نەتوانرا شوێن دابین بکەین بەڵام لە سەرەتای مانگی یەکی ساڵی داهاتوو جارێکیتر Placement Test تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاست دەکرێ و ناویان دەبێ.
لیستی ناوەکان لە خوارەوە دابەزێنە