
تیمێکی زانستی کە لە یەک پڕۆفیسۆرو دوو قوتابی دکتۆرا پێک هاتووە لە زانکۆی مەساریك شاری بڕنۆ ووڵاتی چیک و زانکۆی کۆمۆنیس بڕاتسلاڤا ووڵاتی سلۆڤاکیا لە کوردستانن بۆ ئەنجام دانی توێژینەوە و کۆکردنەوەی زانیاری لە سەر جۆرەکانی ماسی لە ڕووبارەکان و بەنداوەکانی کوردستان و توێژینەوە و کۆکردنەوەی زانیاری لە سەر خشۆکەکان بەتایبەتی مارمیلۆک (مارمێلکە) لە دەشت و چیاکانی کوردستان.
ئەم تیمە زانستیە یەکەم تیمی نێودەوڵەتیە لە بواری بایۆلۆجی لە کوردستان کاردەکەن لە ڕێگای زانکۆی سەلاحەدینەوە هاتوون و پ.ی.د. سەرباز ابڕاهیم محمد لە بەشی بایۆلۆجی کۆڵێژی زانست یاوەر و ڕێگا پێشاندەریانە. ئەمەش بەشێکە لە چالاکیەکانی زانکۆی سەلاحەدین بۆ ناساندنی ژینگەی کوردوستان بە جیهان. هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین