
سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌ددین-هه‌ولێر ئاگادارى ئه‌و هه‌موو به‌لێنده‌ر و كۆمپانیانه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و مه‌رجانه‌ى له‌م ئاگاداركردنه‌وه‌یان هه‌یه بۆ به‌شداركردن له كه‌مكردنه‌وه‌ى نهێنى بۆ ئه‌نجام دانى پرۆژه‌ى (چاككردنه‌وه‌ى یاریگا و تراكى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى كۆلیژى په‌روه‌رده‌ى جه‌سته‌یى وزانسته وه‌رزشیه‌كان )، جا هه‌ر بهلێندهرێك و كۆمپانیایه‌ك ئاره‌زووى به‌شدارى كردنیان هه‌یه با سه‌ردانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كاروبارى دارایى بكه‌ن له سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ بۆ كرینى ئه‌م ته‌نده‌ره به‌رامبه‌ر به برى پاره‌ى ( 55,000) ( په‌نجا و پیِنج هه‌زار ) دینارى عێراقى كه ناگه‌رێته‌وه بۆى.دواكات بۆ پێشكه‌ش كردنى تهندهرهكــان له‌كاتژمێر(11)ى پێش نیوه‌رۆى رێكهوتـى ( 28 / 5 / 2019) و پێشكه‌ش كردنى ته‌نده‌ره‌كان له نووسینگه‌ى به‌رێز یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى دارایى و كارگێرى ده‌بێت.