
سەنتەری راهینانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئه كادیمی زانکۆی سه لاحه دين- هەولێر راگەیاندنێ خولی سييه مى راهێنانی پێداگۆجی ده كاته وه. بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری سەرجەم هەڵگرانى بروانامەی ماستەر و دکتۆرا دەکەینەوە, ئه وانه ى خوازيارى به ده ستهينانى نازناوى زانستين کە ئاره زووى بەشداری كردنيان هه يه لە خولی پێداگۆجی، ده توانن ناويان تۆمار بكه ن له ريگاى لینکى فۆڕمى ئه لکترونى https://forms.gle/zC6TPo26m2mmGHuYA Online Application دوا روژ بۆ تومار کردن 06/01/2021.
بۆ هه نگاوى یه که م پێشکه شکار ته نها پیوسته فۆڕمى ئه لکترونى پڕ بکات, و پێویستە ئه و دۆکیومێنتانه ى خواره وه دا ئاماده بکات له فایلێکدا. پاش ته واو بونى ماوه ى پێشکه شکردن لیستى ناوى وه رگیراوان له خول بلاو ده کرێته وه ، دواتر به شداربووان پێوسته سه ردانى (سەنتەری ابن سینا) بکه ن له زانکۆی سه لاحه دين که ده که ویته ته نیشت (کۆلێژی زانستە سیاسیەکان لەڕێگای کەرکوک) بۆ راده ست کردنى دۆکیومێنتانه کان.
پێداویستی و رێنمایی خۆ تۆمارکردن لە خولی پێداگۆجی :
- پاسپۆرت (کۆپی ڕەنگاوڕەنگ).
- دوو وێنەی كەسی.
- دوا بڕوانامە (ماستەر یان دکتۆرا) / یەک کۆپی ڕەنگاوڕەنگ (پێویستە پەسەندکراو بێت). وە فەرمانی زانکۆیی بەخشینی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا بۆ ئەو بەڕێزانەی لە ناوخۆ خوێندنیان تەواو کردووە.
- یەکسانکردنی هەمیشەیی دوا بڕوانامە ى (ماستەر یان دکتۆرا) بۆ ئەو بەڕێزانەی خوێندنیان لە دەرەوە تەواو کردووە.
- بڕوانامە به کالۆریۆس / یەک کۆپی ڕەنگاوڕەنگ (به مه رجێک نمره ى له 60% که متر نه بیت).
- بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی / یەک کۆپی ڕەنگاوڕەنگ (پێویستە پەسەندکراو بێت) که 3 سى ساڵ بە سەر بڕوانامەکە تێپەڕ نه بووبیت لە روژى دەستپیکردنى خول. تکایە سه یرى (Form1) بکه ن بوو زانیارى ته واو ده رباره ى مه رجه کانى بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی.
- پسولەی (وصل) ی نرخی بەشدارکردن لە خولەکە (لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانکۆی سەلاحەدین وەردەگیرێت) که برى به شدارى کردن له خول (600,000) هه زار دیناره، که ده کریت به دوو قسط بدریت. (پاش ده رجوونى لیستى ناوى وه رگیراوان له خول)
- پڕکردنەوەی فۆڕمی پێشکەشکردن Applicant Information Form-Round3. (لە خواروە دایبەزێنە و پری بکەوە و پرێنتی بكه (چاپ) لە گەڵ گشت پیداویسته یه کانى تر پێشكەش بكرێت) (پاش ده رجوونى لیستى ناوى وه رگیراوان له خول)
- نوسراوی فەرمی لارینەبوون (ڕێگە پێدان) ی شوێنی کارکردن بۆ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی کە دامەزراون.
- هێنانی نوسراوى (پێوستى بوون به راژه) له هه ر زانکویه ک بۆ ئەو بەڕێزانەی که دانه مەزراون.
تێبینی :
1- تکایه له کاتى خۆ تۆمارکردن پێوسته گشت دوکیومه نته کان به وێنه ى ره سه ن بینن، ته نها بۆ به دواداجون. (پاش ده رجوونى لیستى ناوى وه رگیراوان له خول)
2- تکایه پیوسته ره چاوى رینمایی ته ندروستى بکریت له دانانى (په نجه وانه وکه مامه) له کاتى سه ردانیکردنى سه نتر.
3- تکایه ئاگادار بن که هێج مامه له ک وه رناگیریت له پیشکه ش کار ئه که ر هاتوو وکه م وکورى (نقصی) هه بێت.
4- لیستى ناوى وه رگیراوان له خول له سه ره تاى مانکى کانونى دووه م 2021 بلاو ده کرێته وه.
5- تکایه ئاکادار بن ته نها (35) به شداربوو وه رده گرێت, واتا فورمی اونلاین راده وستێت که ژماره ى به شداربووان گه یشته (35) به شداربوو.
6- به روارى ده ست پیکردنى خول وکاتى وانه کان دواتر بلاو ده کرێته وه.
بۆ زانیاری زیاتر،
- دهتوانن پهیوهندی بهم ژمارهى خوارەوە دا بكهن:
07507979756
- یان له ریکاى ئیمێلی فه رمى سەنتەری راهێنانی پێداگۆجی [email protected]
تکایە کرتە لەسەر ئەم بەستەرانەی خوارەوە بکە بۆ دابەزاندنی فۆرمەکان.