
ئەکادیمیای ئای سی تی هواوی لە زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر خۆشحاڵە بە بڵاوکردنەوەی دەستپێکی کۆرسێکی تازە بەناوی Huawei Datacom، کە دەرفەتێکی گرنگتان پێدەدات تا خۆتان تۆماربکەن و بڕوانامەی کۆرسەکە بەدەست بهێنن. کۆرسەکە چارەگەلی زیرەکی تۆڕی ئای پی کە تایبەت دەکرێت بۆ تۆڕی حەرەمی زانکۆیی، تۆڕی داتا سەنتەر، WAN، سیناریۆگەلی ئاسایشی تۆڕ و چەندین بابەتی گرنگی دیکە.
سەرنج بدەن کە کۆرسەکە بەم دواییانە ئەپدەیت کراوە و ئەوانەی بڕوانامەی Datacom بەدەست دەهێنن دەرفەتی زیاتریان هەیە لەگەڵ کۆمپانیاکانی تۆڕ و گەیاندن ئیش بکەن لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا. هەروەها دەرفەتێکیشە بۆ قوتابیانی ئەندازیاری و پرۆگرامسازان و ئەوانەی لە بواری IT ـدا ئیش دەکەن تا بڕوانامە وەرگرن لە کۆرسەکەدا.
کۆرسەکە رۆژی شەممە، ٩-٤-٢٠٢٢ دەست پێدەکات و کۆدی کۆرسەکەش لەڕێی گروپی تایبەت و فەیسبوکی هواوییەوە فەراهەم دەکرێت.
https://invite.viber.com/?g=20w0_UYeC0zAVKX1fP1QZeEYzA5BExXp