
سەنتەری راهینانی پێداگۆجی و پەرەپیدانی ئاكادیمی زانکۆی سه لاحه دین- هەولێر راگەیەند نێ خولی دووەمی راهێنانی پێداگۆجی ده كاته وه له سەرەتای مانگی 10. بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری سەرجەم خوازیاران له هەڵگرانى بروانامەی ماستەر و دکتۆرا دەکەینەوە کە ئاره زووى بەشداری كردنیان هه یه لە خولی پێداگۆجی، سەردانی سەنتەری راهینانی پێداگۆجی بکەن بەمەبەستی خۆ تۆمار کردن لە رێکەوتی 14/9/2020 تاکو 23/9/2020 له كاتژمیر ٩ی بەیانی تا ١ی دوای نیوەرۆ.
ئەو بەرێزانەی دەیانەوێت ناوی خۆیان لە خولەکە تومار بکه ن پێویستە سه ردانى (سەنتەری ابن سینا) بکه ن له زانکۆی سه لاحه دین که ده که ویته ته نیشت (کۆلێژی زانستە سیاسیەکان لەڕێگای کەرکوک)، به رەچاوی کردنى ئەو مەرج و رێنماییانە دا دەبێت کە له خواره وه دا دیاری کراون: خۆ تۆمارکردن بەپێی ئەم مەرج و رێنماییانە دەبێت:
پێداویستی و رێنماییان خۆ تۆمارکردن لە خولی پێداگۆجی:
١. پاسپۆرت (کۆپی ڕەنگاوڕەنگ).
٢. دوو وێنەی كەسی.
٣. دوا بڕوانامە (ماستەر یان دکتۆرا ) / یەک کۆپی ڕەنگاوڕەنگ (پێویستە پەسەندکراو بێت) . وە فەرمانی زانکۆیی بەخشینی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا بۆ ئەو بەڕێزانەی لە ناوخۆ خوێندنیان تەواو کردووە.
٤. یەکسانکردنی هەمیشەیی دوا بڕوانامە ى (ماستەر یان دکتۆرا ) بۆ ئەو بەڕێزانەی خوێندنیان لە دەرەوە تەواو کردووە.
٥. بڕوانامە بکلوریوس / یەک کۆپی ڕەنگاوڕەنگ ( به مه رجه ک نمره ى له 60% که متر نه بیت) .
٦. بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی / یەک کۆپی ڕەنگاوڕەنگ (پێویستە پەسەندکراو بێت ) که 2 دوو ساڵ بە سەر بڕوانامەکە تێپەڕ نه بووبیت لە روژى دەستپیکردنى خول. تکایە سه یرى (Form1) بکه ن بوو زانیارى ته واو ده رباره ى مه رجه کانى بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی.
٧. پسولەی (وصل) ی نرخی بەشدارکردن لە خولەکە (لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانکۆی سەلاحەدین وەردەگیرێت) که برى بشدارى کردن له خول ( 600,000) هه زار دیناره , که ده کریت به دوو قسط بدریت.
٨. پڕکردنەوەی فۆڕمی پێشکەشکردن ( (Applicant Information Form. ( لە خواروە دایبەزێنە و پری بکەوە و پرێنتی بكا ( چاپ) لە گەڵ گشت پیداویسته یه کانى تر پێشكەش بكرێت)
٩. نوسراوی فەرمی لارینەبوون (ڕێگە پێدان) ی شوێنی کارکردن بۆ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی کە دامەزراون.
١٠. هێنانی نوسراوى (بیوستى بوون به راژه) له هه ر زانکویه ک بۆ ئەو بەڕێزانەی که دانه مەزراون.
تێبینی :
١. تکایه له کاتى خۆتۆمارکردن بیوسته کشت دوکیومه نته کان به ووینه ى ره سه ن بینن , ته نها بو به دواداجون.
٢. تکایه پیوسته ره چاوى رینمایی ته ندروستى بکریت له دانانى ( په نجه وانه وکه مامه).
٣. تکایه ئاکادار بن هێج مامه له ک وه رناگیریت له پیشکه ش کار , ئه که ر هاتوو وکه م وکورى ( نقصی) هه بیت.
بۆ زانیاری زیاتر،
دهتوانن پهیوهندی بهم ژماره تهلهفۆنانەی خوارەوە بكهن:
07505329191
07504666128
07504658393
یان له ریکاى امیلی فه رمى سەنتەری راهینانی پێداگۆجی [email protected]
تکایە کرتە لەسەر ئەم بەستەرانەی خوارەوە بکە بۆ دابەزاندنی فۆرمەکان.