
ئاگاداری قوتابیانی خوێندنی به‌رایی و مامۆستایانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر له گشت كۆلێژه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، كه‌وا رۆژی یه‌ك شه‌ممه رێكه‌وتی 22/9/2019 یه‌كه‌م رۆژی ده‌سپێكی ساڵی نوێی خوێندنی 2019-2020 ده‌بێت، بەم بۆنەیەوە بەناوی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر پیرۆزبایەکی گەرم لە ئەنجومەنی زانکۆ‌و ئەنجومەنی کۆلێژەکان و مامۆستایان و قوتابیانی خۆشەویست دەکەین. هیوادارین ساڵێکی پڕ لە بەرهەمی زانستی بێت و پڕۆسەی خوێندن قۆناغێکی دیکە بەرەوپێشەوە بچێت.
داوا لە قوتابیانی خۆشەویستیش دەکەین پابەندی ئامادەبوون لە هۆڵەکانی خوێندن بن‌و بۆ قوتابیانی بەشە ناوەخۆشییەکانیش هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ شوێنی نیشتەجێیبوونیان.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه به‌ڕێز (پ.د.احمد انور دزه‌یی) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر په‌یامێكی بڵاوكردۆته‌وه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌یه‌تی:
پەیامی سەرۆكی زانكۆ بەبۆنەی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن
بەناوی خوای گەورە و بەخشندە
مامۆستایانی دڵسۆز- قوتابیانی خۆشەویست...
بەڕێزان ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ..... ئەنجومەنی کۆلێژەکان
کارمەندانی ماندوونەناس و دڵسۆز
پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی گشت لایەك دەكەین بەبۆنەی دەستپێكردنی وەرزێكی نوێی خوێندن لە ساڵی ئەکادیمی ٢٠١٩-٢٠٢٠ لە زانكۆكەمان. لە سەرەتادا پێویستە ئەوەتان پێ رابگەیەنین كە زانكۆی سەلاحەدین- هەولێر بە هەوڵ و ماندووبوونی هەموو لایەك توانیویەتی پێشكەوتنی زۆر بەرچاو بەدەست پێنێت، لەسەر ئاستی کوردستانی پێشەنگبوونی خۆی سەلماند و لەسەر ئاستی جیهانیش هەزاران پلە هاتۆتە پێشەوە، بەشێوەیەك كە لە پێشەنگەكانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و عێراقە. ئەمە باشترین پاڵنەرە بۆ ئەوەی بە گڕوتینێكی زۆرەوە شان بدەینە بەر ئەركێكی نوێ و بە هەموومان زانكۆ بگەیێنینە پلەی زۆر باڵاتر، چونكە زانكۆی سەلاحەدین- هەولێر خاوەنی سەرمایەكی مرۆیی زانستی گەورەیە كە لە توانایدایە پێشڕەوایەتی بكات لە رەوتی بەرەوپێشبردنی زانست لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق، بۆیە ئەوە ئەركی ئێمەیهلە گەورە زانکۆ‌و دێرینەکەوە دەبێت بەباشترین شێوە ئەم سەرمایە بخەینە كار. ئەم پەیامی دەستپێكە بە دەرفەت دەزانم بۆ ئەوەی پێتان رابگەیێنم كە ئامانجی زانكۆی سەلاحەدین- هەولێر لە قۆناغی داهاتوو چوونە پێشی زیاترە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و دەرەنجامی ریزبەندی نیشتیمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانیش لە ئایندەیەکی نزیکدا به‌رهه‌می ساڵی رابردوو به شانازییه‌وه به ماندووبونی هه‌موولایه‌ك له ستافی كارگێڕی و زانستییه‌وه تا ده‌گاته مامۆستایان و قوتابیانیشه‌وه دهدورینهوهو ده‌یخه‌ینه سه‌ر خه‌رمانی ده‌ستكه‌وته‌كانی دیكه‌مان وه‌ك زانكۆی به‌ردی بناغه‌ی خوێندنی باڵا، بێگومان ئەمەش پێویستی بەكاركردنی زۆرتر و ماندووبونی لێنهبڕاوانهو به‌رپرسیاریه‌تی زیاتر هەیە، بۆیە ئەركی هەموومانە بەوپەڕی دڵسۆزی و هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه ئەركەكانی خۆمان رابپەرێنین بۆ ئەوەی زانكۆی سەلاحەدین- هه‌ولێر بكەینە ده‌زگایه‌كی ئه‌كادیمی شانازی هەموو كوردستانیان له پایته‌خته گه‌وره‌كه‌ی ئارامی و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان له هه‌ولێری كوردایه‌تی و نیشتیمانپه‌روه‌ری و خزمه‌تگووزاری و سه‌نته‌ری بازرگانی. بۆ ئەمەش داواتان لێ دەكەم پشوو درێژبن بەرامبەر نه‌خشه‌رێگای كاركردنی ئاینده‌و و ئه‌و پلانه بۆ زانكۆ دامانڕشتووە، كە پێویستە مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆی سەلاحەدین- هه‌ولێر ببنە پێشەنگی رەوتی زانست لە ناوچەكەدا. دەتوانین بڵێین ئەم ساڵی خوێندن لە كەش و هەوایەكی جیاواز دەست بە ساڵی نوێی خوێندن دەكەین، قۆناغی قەیرانمان تێپەڕاندووه و ئێستا هیچ بەهانەیەك نەماوە بۆ پێشكەوتن، هەروەها پێویستە ئەوەش بگوترێت كە مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆ سەلاحەدین- ههولێرشانازی ئەوەیان هەیە كە توانیان شان بدەنە بەر قەیران و نەهێڵن پڕۆسەی خوێندن و توێژینەوە لە كوردستان بوەستێت، بۆیە پشت ئەستوور بە رابردوویەكی گەش هەنگاوەكانمان بۆ ئایندەیەكی روون دەست پێدەكەین.
لە كۆتاییشدا دەبێت ئەوە بڵێین هیوادارین ئەم ساڵی خوێندن ساڵی دەستپێكردن بێت بەدروستكردنی پڕۆژه‌ی كەمپی نوێی زانكۆ كە خەونی هەموو لایەكە و گرەنتیەكە بۆ پێشەنگبوونی زانكۆی سەلاحەدین- هه‌ولێر له ئاستی عێراق و ناوچه‌كه‌و جیهان.
هیوای ساڵێكی پڕ به‌رهه‌می زانستی، پێشکەوتنی تازەی مەعریفی، داهێنانی زۆرتر، کۆتایی ساڵێکی پڕ هەگبەی ئەفراندن بێت ئەمەش بە کاری پێکەوەیی و بە تیمی سەرکردە ئەکادیمی و کارگێڕییەکانی زانکۆ بە هەماهەنگی مامۆستایان و کارمەندان و بە سەنتەرکردنی پڕۆسەی خوێندن لە لایەن قوتابیەوە دەکرێت. هەر شاد‌و سەرفرازبن
پ.د.احمد انور دزەیی
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر
١٤/٩/٢٠١٩