1.ریفراندۆم
له رێكه‌وتى 20/9/2017 له سه‌نته‌رى ئیبن سینا بۆ فێركردنى ئه‌لكترۆنى سمینارێك به ناونیشانى (سه‌ربه‌خۆیى كوردستان) پێشكه‌شكرا له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌ر (د. إسماعیل موسى مراد) كه تیایدا تیشكى خسته سه‌ر ئه‌و هه‌وڵه مێژووییانه‌ى له سه‌ده‌ى بیسته‌مدا دراون له پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان بۆ سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى سه‌ربه‌خۆبوون و ئه‌و قوربانیه گه‌ورانه‌ى گه‌له‌كه‌مان له پێناو ئازادبوونى خۆى بهخشیوویهتى. هاوكات له گه‌ڵ پێشكه‌شكردنى سمیناره‌كه كۆمه‌ڵێ نه‌خشه‌ى كوردستان و ئه‌و جوگرافیایه نمایشكرا كه په‌یوه‌ست بوون به بابه‌ته‌كه هه‌ر له چیاى ئاراراته‌وه تاوه‌كو چیاى حه‌سارۆست كه سه‌رچاوه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى بیرى سه‌ربه‌خۆ بوونى كوردستان بوونه.
به گشتى سیمیناره‌كه چه‌ندین بابه‌تى گرنگى ده‌گرێته خۆى له‌وانه:-
-مێژووى كورد و ریفراندۆم، تاقیكردنه‌وه‌كانى كورد له رابردوودا بۆ سه‌ربه‌خۆیى.
-كۆمارى كوردستانى سوور (1922-1929) له روسیا.
-مه‌مله‌كه‌تى كوردستان له (1922-1929).
-كۆمارى ئارارات له 1925.
-هه‌رێمى كوردستان له عێراق 1974.
-كۆمارى لاجین (1992) له ئازه‌ربێجان.
هه‌روه‌ها سمیناره‌كه له دوو به‌شى سه‌ره‌كى پێكهاتبوو:-
یه‌كه‌م:- وێنه و پۆسته‌ر له‌سه‌ر مێژووى كورد.
دووه‌م:- پێشه‌كیه‌ك ده‌رباره‌ى مێژووى كورد له رابردوو و ئێستادا.
2. ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى
* له ڕێكه‌وتى 9/11/2017 سمینارێك ده‌رباره‌ى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى له‌لایه‌ن به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌ر (د.اسماعیل موسى مراد ) به‌رێوه‌چوو بهئادهبوونى هه‌موو فه‌رمانبه‌رانى سه‌نته‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ى خواره‌وه:-
1 - گه‌رم كردنى ئاو وه به‌كارهێنانى وه ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى به‌سه‌ر ئاودا دێت پاش گه‌رم كردنى وه دووباره گه‌رم كردنه‌وه‌ى ئاو و بۆجارى دووه‌م و زیانه‌كانى.
2 - سوود و زیانه‌كانى مۆبایل له‌ڕووى سه‌لامه‌تیه‌وه وه كاریگه‌ریه‌كانى له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ وه ئه‌و شه‌پۆلانه‌ى كه ده‌رده‌چێت له تاوه‌ره‌كانى كۆمپانیاكانى مۆبایل وه زیانه‌كانیان له‌سه‌ر ته‌ندروستى.
3 - وه بابه‌تێكى تر‌ى سمیناره‌كه ده‌رباره‌ى به‌كارهێنانى مایكرۆوه‌یڤ وه زیانه‌كانى به‌كارهێنانى وه هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى كه‌متر به‌كار بهێندرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كاریگه‌ریه‌كانى له‌سه‌ر ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى.
4 - ته‌وه‌رێكى تر‌ى سیمیناره‌كه له‌سه‌ر بابه‌تى هه‌وره تریشقه بوو وه خۆپاراستن وه ئاگاداربوون له كاتى روودانى وه هه‌روه‌ها جه‌ختى كرده‌وه له‌سه‌ر پاك وخاوێنى ناو سه‌نته‌ر و ده‌وروبه‌رى هه‌روه‌ها گرنگیدان به رۆشنبیرى و ته‌ندروستى له‌لایه‌ن تاكه‌كانه‌وه.
* به‌رێوه‌چوونى سیمینارێك له لایه‌ن خاتوو (دڵخواز جبار عبدالله) له رێكه‌وتى 30/1/2018 ده‌رباره‌ى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى كه تیایدا باس له خه‌سڵه‌ته‌كانى كه‌سى فریاگوزار كرا هه‌روه‌ها ئه‌ركه‌كانى وه چه‌ند راسپارده‌یه‌كى گرنگ بۆ فریاگوزارى به ئاماده‌بوونى به‌رێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانى سه‌نته‌ره‌كه‌مان به‌رێوه‌چوو.
3. Prezi
له مانگى شوباتى ساڵى 2018 به ئاماده‌بوونى ستافى ته‌كنیكى سه‌نته‌رى فێركردنى ئه‌لكترۆنى سمینارێك به‌رێوه‌چوو ده‌رباره‌ى Prezi له‌لایه‌ن مامۆستا (سۆران سابیر عوسمان) ووتراوه، له‌م سمیناره‌دا گرنگى Prezi باسكرا بۆ پێشكه‌ش كردنى وانه‌كان وه چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى.
4. Animation
له رێكه‌وتى 27/11/2018 له سه‌نته‌رى ئیبن سینا بۆ فێركردنى ئه‌لكترۆنى سمینارێك به‌رێوه‌چوو به ناونیشانى (Animation) كه له‌لایه‌ن (م. وشیار محمد) ووتراوه بۆ ستافى ته‌كنیكى سه‌نته‌ره‌كه‌مان. تیایدا باس له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانى Animation وه هه‌نگاوه‌كان و مێژووى Animation كرا هه‌روه‌ها له گه‌ڵ جۆره‌كانى و ئه‌و ئاسته‌ى ئێستا پێى گه‌یشتووه وه ئه‌و به‌رنامانه‌ى به‌كاردێت بۆ Animation.
5. Electronic Waste
له رێكه‌وتى 28/11/2018 له سه‌نته‌رى ئیبن سینا بۆ فێركردنى ئه‌لكترۆنى سمینارێك به‌رێوه‌چوو به ناونیشانى (Electronic Waste) پیس بوونى ئه‌لكترۆنى بۆ ستافى سه‌نته‌ره‌كه‌مان. ئه‌م سمیناره به‌رێوه‌چوو له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌ر به‌رێز (د. إسماعیل موسى مراد) كه تیایدا باسى له سه‌رچاوه‌كانى پیس بوونى ئه‌لكترۆنى وه جۆره‌كانى و كاریگه‌ره‌كانى له‌سه‌ر ژینگه‌و له‌شى مرۆڤ كرد.
6. ئه‌ستێره‌ى كلكدار
له رێكه‌وتى 9/1/2019 له سه‌نته‌رى ئیبن سینا بۆ فێركردنى ئه‌لكترۆنى سمینارێك به‌رێوه‌چوو به ناونشانى (ئه‌ستێره‌ى كلكدار) بۆ ستافى ته‌كنیكى سه‌نته‌ره‌كه‌مان. ئه‌م سمیناره به‌رێوه‌چوو له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌ر به‌رێز (د. اسماعیل موسى مراد) كه تیایدا باس له ئه‌ستێره‌ى كلكدارى كرد كه گه‌ردوون ناسى فه‌له‌كى كارل بۆ یه‌كه‌م جار لێكۆلینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره كلكداره كرد له ساڵى 1948 .
7. گێچه‌ڵی ئه‌لكترۆنی
له رێكه‌وتی 19/2/2019 سمینارێك به ناونیشانی (گێچه‌ڵی ئه‌لكترۆنی) به‌رێوه‌چوو له سه‌نته‌ره‌كه‌مان بۆ قوتابیانی قۆناغی سێ ی كۆلێژی زانسته سیاسیه‌كان كه ژماره‌یان (50) قوتابی بوو هه‌روه‌ها یاریده‌ده‌ری ڕاگری كۆلێژ ئاماده بوو له‌م سمیناره‌دا. ئه‌م سمیناره وتراوه له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ر (د. اسماعیل موسی مراد).
8. هه‌وره تریشقه
به بۆنه‌ی رۆژی ژینگه به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ر به‌رێز (د. اسماعیل موسی مراد) هه‌ڵسا به ووتنه‌وه‌ی سمینارێك ده‌رباره‌ی هه‌وره تریشقه له رۆژی 18/4/2019 بۆ ستافی سه‌نته‌ره‌كه‌مان. له‌م سمیناره‌دا به‌رێزیان باسی له چۆنیه‌تی دروست بوونی هه‌وره تریشقه كرد هه‌روه‌ها جۆره‌كانی وه له رێگاكانی خۆپاراستن له‌م كاتانه‌دا كه هه‌وره تریشقه روو ده‌دات:
1. دووركه‌وتنه‌وه له مه‌له‌كردن له رۆژی باراندا.
2. مانه‌وه له ناو ئۆتۆمبێل یان چوونه ناو ئۆتۆمبێل بۆ سه‌لامه‌تی.
3. نه چوونه ده‌ره‌وه ئه‌گه‌ر له ژووره‌وه بوویت.
4. هه‌وڵدان له به‌كارنه‌هێنانی ئاو تا ده‌توانرێت له‌م كاتانه‌دا.
5. ئه‌گه‌ر له‌م كاته‌دا له رێگادا بوویت هه‌وڵ بده بچیته لایه‌كی رێگاكه.
6. به‌كار نه‌هێنانی ئامێره ئهلكترونیهكان.
7. به‌كار نه‌هێنانی رادیۆ.
8. داخستنی په‌نجه‌ره‌كان.
9. دانانی (مانع الصواعق) له‌سه‌ربانی خانوهكهتدا.
10. به‌كار نه‌هێنانی مصعد.