له ساڵى 2010 تاكو 2018 ئه‌م چالاكیانه‌ى خواره‌وه سازكرا:-
1. به‌شداربوون له شه‌ش (6) ۆرك شۆپ :- شاندكردنى ستافى سه‌نته‌ر (ته‌كنیكى و په‌روه‌رده‌یى) بۆ وڵاتى ئوردن له پایته‌ختى عمان له‌زانكۆى فلادلیفیا وه زانكۆى شه‌رق ئه‌وسه‌تى ته‌قه‌نى (میتیۆ - METU) له ئه‌نقره له وڵاتى توركیا كراوه بۆ ڕاهێنان و تۆماركردنى وانه‌ى ئه‌لیكترۆنى.
2. كردنه‌وه‌ى سیانزه (13) خولى ڕاهێنان بۆ مامۆستایانى زانكۆكه‌مان:- سه‌نته‌ره‌كه‌مان له ساڵى 2010 تاوه‌كو 2012 سیانزه (13) خولى ڕاهێنانى كرده‌وه بۆ مامۆستایانى زانكۆكه‌مان كه هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆران له كۆلێژه جیاجیاكان له‌سه‌ر پرۆسه‌ى فێركردنى ئه‌لیكترۆنى.
3. به‌شداربوونمان له كۆنگره‌ى یه‌ك (1) له ده‌ره‌وه‌ى وڵات:- سه‌نته‌ره‌كه‌مان به‌شداربوو له‌شارى ده‌وحه له‌وڵاتى قه‌ته‌ر له‌ساڵى 2012 سه‌باره‌ت به بابه‌تى دڵنیایى جۆرى (Quality Assurance) له‌كۆلێژه ئه‌ندازیاره‌كانى عێراق كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوى یونسكۆ سه‌رپه‌رشتى كرا.
4. به‌شداربوونمان له سێ (3) كۆنگره‌ى ناوه‌خۆ:- سه‌نته‌ره‌كه‌مان به‌شداربوو له كۆنگره‌ى رێكخراوى (IEEE) له‌ساڵى 2012 وه كۆنگره‌ى دڵنیاى جۆرى له وڵاتى قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ كۆنگره‌ى نانۆ ته‌كنه‌لۆژى له‌زانكۆى ئیشق له2017.
5. پێشكه‌شكردنى سى (30) سمینار:- سه‌نته‌ره‌كه‌مان كۆمه‌ڵێك سمینار بۆ قوتابیان و مامۆستایانى كۆلێژه‌كانى سه‌ر به زانكۆكه‌مان له بوارى پڕۆسه‌ى فێركردنى ئه‌لیكترۆنى له زانكۆى سه‌لاحه‌دین پێشكه‌شكرد.
6. پێشكه‌شكردنى دوانزه (12) سمینار:- سه‌نته‌ره‌كه‌مان كۆمه‌ڵێك سمینار بۆ مامۆستایانى زانكۆكه‌مان له بوارى ته‌كنه‌لۆژیاى پێشكه‌وتنى نوێ له‌م سه‌رده‌مه پێشكه‌شكرد.
7. كردنه‌وى دوو (2) ستۆدیۆى ئه‌لیكترۆنى:- سه‌نته‌ره‌كه‌مان بۆ تۆماركردنى وانه‌ى ئه‌لیكترۆنى له‌لایه‌ن مامۆستایانى زانكۆكه‌مان دوو ستۆدیۆى ئه‌لیكترۆنى كرده‌وه.
8. دانانى دوو (2) ته‌خته‌ى زیره‌ك بۆ هۆڵى گشتى و هۆڵى ڕاهێنانى مامۆستایان:- سه‌نته‌ره‌كه‌مان دوو ته‌خته‌ى زیره‌ك لهسهرداواكاریمان له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ دابین كرد.
9. تۆماركردنى زیاتر له هه‌زار و پێنج سه‌د (1500) وانه‌ى ئه‌لیكترۆنى له‌لایه‌ن مامۆستایانى به‌شداربوو هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆرا:-
به‌رده‌وامین له كردنه‌وه‌ى خولى ڕاهێنان له‌سه‌ر پڕۆسه‌ى فێركردنى ئه‌لیكترۆنى بۆ مامۆستایانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین وه تیایدا به‌شداربوونمان له ده (10) خولى ڕێگاى وانه‌ووتنه‌وه و په‌ره‌پێدانى تواناى ئه‌كادیمى له‌لایه‌ن ستافى ته‌كنیكى و هونه‌رى له سه‌نته‌ره‌كه‌مان بۆ په‌ره‌پێدانى ئه‌كادیمى له ڕێگاى خوله‌كانى وانه‌ووتنه‌وه (15,16,17,18,19,20,21,22,23,24) وه له‌م خولانه زیاتر له (15000) مامۆستا هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆرا به‌شداربوون.
10. پێشنیاركردنى بیست و یه‌ك (21) پرۆژه:- زنجیره‌یه‌ك پڕۆژه له‌لایه‌ن سه‌نته‌ره‌كه‌مان له بوارى ته‌كنه‌لۆژیاى فێركردنى ئه‌لیكترۆنى وه ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارى نوێ له سه‌ده‌ى بیست و یه‌ك پێشنیاركرا بۆ سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌دین.
11. بۆ یه‌كه‌م جار سه‌نته‌ره‌كه‌مان سلیبسى خوێندنى باڵا بۆ قوتابیانى (ماسته‌ر و دكتۆرا) دانا :- سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ى فێركردنى ئه‌لیكترۆنى سه‌نته‌ره‌كه‌مان به‌شداربوو له پێشكه‌شكردنى وانه‌ى ئه‌لیكترۆنى سه‌باره‌ت بهتهكنهلۆژیاى فێركردن له رێگاى مۆبایل له‌گه‌ڵ كۆلێژى زمان به‌شى ئینگلیزى له‌ساڵى 2015 – 2016.
12. دانانى سێرڤه‌ر وه تۆرى كۆمپیوته‌ر:- سه‌نته‌ره‌كه‌مان به هاوكارى ستافى ته‌كنیكى توانى سێرڤه‌ر وه به‌ستنى تۆرى كۆمپیوته‌رى تایبه‌ت به تاقیگاى ڕاهێنانى مامۆستایانى سه‌نته‌ره‌كه‌مان رێك بخات.
13. دانانى مۆدڵ پلات فۆڕم بۆ ڕاهێنانى مامۆستایان:- ستافى سه‌نته‌ر توانى له بوارى چۆنیه‌تى ڕێكخستنى یه‌كه‌ى ئه‌لیكترۆنى له بوارى ته‌كنه‌لۆژیا خشته‌ى تۆماركردنى وانه‌ى ئه‌لیكترۆنى ڕێك بخات.
14. گۆڕین و دانانى وانه‌ى ئه‌لیكترۆنى بۆسه‌ر ئامێرى مۆبایل:- ستافى سه‌نته‌ر به ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ به‌كارهێنانى سۆفت وێر لم سى (1,2,3 LimSee), سایبه‌ر (2،1)Cyber وه تایم شیت ته‌كنه‌لۆژیا (Time Sheet Technology) توانى وانه‌ى ئه‌لیكترۆنى بخاته سه‌ر ئامێرى مۆبایل.
15. بیست و شه‌ش (26) ده‌ست خۆشى:- له‌سه‌ر چالاكى ستافى سه‌نته‌ر له بوارى پرۆسه‌ى فێركردنى ئه‌لیكترۆنى كۆمه‌ڵێك ده‌ست خۆشى له‌لایه‌ن سه‌رۆكى زانكۆ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌ر له گه‌ڵ ستافى هونه‌رى و ته‌كنیكى و فه‌رمانبه‌رانى سه‌نته‌ر پێشكه‌شكرا.
16. پانزه (15) سوپاس و پێ‌زانین:- له‌سه‌ر چالاكى ستافى سه‌نته‌ر له بوارى پرۆسه‌ى فێركردنى ئه‌لیكترۆنى كۆمه‌لێك سوپاس و پێزانیین له‌لایه‌ن سه‌رۆكى زانكۆ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌ر له گه‌ڵ ستافى هونه‌رى و ته‌كنیكى و فه‌رمانبه‌رانى سه‌نته‌ر پێشكه‌شكرا.
17. چل و پێنج (45) بڕوانامه‌ى به‌شداربوون له خوله ئه‌لیكترۆنییه‌كان:- ستافى سه‌نته‌ر له رۆژى دامه‌زراندنى سه‌نته‌ره‌كه‌مانه‌وه زیاتر له (45) بڕوانامه‌ى به‌شداربوونمان پێبه‌خشراوه.
18. زیاتر له بیست (20) سه‌ردانى زانستى بۆ سه‌نته‌ره‌كه‌مان كراوه:- سه‌نته‌ره‌كه‌مان پێشوازى زانستى, ته‌كنیكى, هونه‌رى له‌لایه‌ن تیمیى سه‌رپه‌رشتیارى رێكخراوى یونسكۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ (سه‌رۆكى زانكۆ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو یاریده‌ده‌ره‌كه‌ى) جگه له پسپۆرانى ته‌كنیكى و هونه‌رى له بوارى پرۆسه‌ى فێركردنى ئه‌لیكترۆنى له وڵاتى فه‌ره‌نسا و توركیا له گه‌ڵ رێكخراوى یونسكۆ له هه‌ولێر هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك قوتابى ماسته‌ر و دبلۆم له ده‌وه‌وه و ناوه‌وه‌ى هه‌رێم سه‌ردانى سه‌نته‌ره‌كه‌مان یان كرد.
19. پێشنیارى ئاینده‌مان بۆ كردنه‌وى كۆنگره‌ى یه‌كه‌مى ئینته‌رناشناڵ له بوارى فێركردنى ئه‌لیكترۆنى به هاوكارى رێكخراوى یونسكۆ بۆ فێركردن و فێربوون له چوارچێوه‌ى ته‌كنه‌لۆژیای فێركردنى وانه‌ى ئه‌لیكترۆنى.
20. به‌رده‌وامین بۆ پێداچونه‌وه له سه‌ر ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارى نوێ بۆ په‌ره‌پێدانى وانه‌ى ئه‌لیكترۆنى له سه‌نته‌ره‌كه‌مان.
21. پێشنیارى ئاینده‌مان بۆ كردنه‌وى كۆنگره‌ى یه‌كه‌م له بوارى فێركردنى ئه‌لیكترۆنى به هاوكارى رێكخراوى میر له گه‌ڵ بازارى هه‌ولێر بۆ دراو و گوندى زیره‌ك.
22. به دواداچوون له سه‌ر ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارى نوێ تاوه‌كو بتوانین گه‌نجه‌كانى كوردستان له‌نێوان (5-10) ساڵ له سه‌ر ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ كاربكه‌ن.
23. بتوانین كار بكه‌ین له سه‌ر فه‌یسى دووه‌م سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ى فێركردنى ئه‌لیكترۆنى له بوارى پراكتیكى له سه‌ر تاقیگه‌ى گریمانى ئه‌لیكترۆنى.