پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی " پ.د.سامان حسێن " ڕاگری کۆلیژی زمان و سەرۆکی بەشی چینی و زمانی ئینگلیزی پێشوازی لەو قوتابییانە کرد کە ئەمساڵ بۆ خولی هاوینە دەنێردرێنە چین.
ئەم پڕۆژەیە لە چوارچیوەی پەیوەندییەکانی زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی لایت ئیندیستری چینە.
ئەم خولە لە ۱۱ــی ٦ـی دەستپێدەکات و لە ۲٤ـی ٦ کۆتایی دەێت.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر