
سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین-هەولێر پشوازی لە كۆمەڵێك لاوی بەهرەمەند
کرد
ئەمڕۆ رێككەوتی 10ی 6ی 2024، "پ.ی.د. کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بە ئامادەبوونی "م.حسین احمد مستەفا" بەرێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی كاری زانكۆی سەلاحەین (CDC)، "م. ئامانج برادۆستی" بەرێوەبەری سەنتەری رۆشنبیری و بەرێز "هەندرێن تاهر" بەرێوەبەری كارگێڕی زانكۆ، پێشوازی لە كۆمەڵێك لاوی بەهرەمەند كرد، كە پێكهاتبوون لە بەرێزان ڕاهێن نیشتیمانی - دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری گشتی (KSM)، ڕەمەزان مەسعود - بەڕێوەبەری چالاکییەکانی پرۆژەی خوێندن، لاڤان عەبدولموتەلیب - بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان، ئاوارە سولێمان - بەڕێوەبەری پڕۆژە، نڤار نەجم - نوێنەری کۆمپانیای ئەی زێد (AZ) وهۆنیا کەمال - گرافیک دیزاینەر.
لەدیدارەكەدا بەرێز سەرۆكی زانكۆ دەستخۆشی لێكردن لەبەرانبەر واژۆكردنی یاداشتنامە لەگەڵ سەنتەری پەرەپێدانی كار، كە لەرێگەیەوە چەندین خزمەتگوزاری پێشكەشی قوتابییانی زانكۆ دەكەن، لە بواری:
1. تۆمارکردنی ڤیدیۆی ناسانی سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆ، وەک ڕێبەر و بەرچاو ڕوونی بۆ قوتابییانی قۆناغی ١٢ـی ئامادەیی.
2. ڕەخساندنی دەرفەت بۆ جێبەجێكردنی پرۆگرامی ڕاهێنان (ئینتێرنشیپ) بۆ قوتابییان لە ژینگەی کاری گونجاو کە ئەزموون و دەستکەوتی هەبێت.
3. کردنەوەی وێركشۆپ و خولی ڕاهێنان بۆ قوتابییانی زانكۆ، بەگوێرەی پسپۆڕیە جیاوازەكان و پێدانی بڕوانامەی باوەڕپێکراو.
4. ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ
قوتابییان و دەرچوانی زانکۆ.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.