ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٦ ی ٦ ی ۲٠۲٤ بە ئامادەبوونی"پ.ی.د. کامەران یونس" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و "پ.د. حوسێن سەعدی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " "پ.ی.د.مزگین چالی " ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی و "د.تەلعەت تاهیر" و کەسوکاری خوالێخۆشبوو و سەرۆک بەشەکان پەردە لەسەر پەیکەری پڕۆفیسۆر عەزیزگەردی لادرا.
جێگەی ئاماژە بۆکردنە پەیکەرەکە لە لایەن "م. ئارام ناسر" دروستکراوە وەکو وەفایەک لە ئاست گەورەیی کارەکانی پڕۆفیسۆر عەزیز گەردی، لە هەمان کاتدا هۆڵێک لە بەشی زمانی کوردی بەناوی خوالێخۆشبوو کرا.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر