ڕێنماییهكانی زانكۆیی و وەزاری سەر بەقوتابیان
رێکارەکانی پرۆسەی گواستنەوە و دابەزاندن
رێکارەکانی پرۆسەی گواستنەوە و دابەزاندن بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤- زانکۆی سەلاحەدین - ھەولێر.
١- سەرەتا قوتابی دەبێت رێنماییەکانی گواستنەوە و دابەزاندن بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بخوێنێتەوە بۆ زانینی مەرجەکانی گواستنەوە و دابەزاندن.
بۆ زانینی رێنماییەکان و مەرجەکانی گواستنەوە و دابەزاندن بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ کلیک لەسەر لینکی (ڕێنمایی گواستنەوەو دابەزاندن بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤) بکە کە لەخوارەوە هاتووە.
٢- پرۆسەی گواستنەوە و دابەزاند بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ لە رێکەوتی ٢٠٢٣/٧/٢٢ دەست پێ دەکات بە شێوەی ئۆنلاین.
٣- قوتابی دەبێت لە وێبسایتی زانکۆلاین داواکاری گواستنەوە یان دابەزاندن پێشکەش بکات بە پێی ئەو یوزەر و پاسوێردەی کە فۆرمی زانکۆلاینی پێشکەش کردووە لەسەرەتای بوون بە قوتابی لە زانکۆکان.
٤- لە کاتی پێشکەش کردنی داواکاری بە شێوەی ئۆنلاین، قوتابی پێویستە گشت بەڵگەکانی کە بە ھۆیەوە گواستنەوە یان دابەزاندن ئەنجام دەدات ئەپلۆید « ھاوپێچ» بکات کە بە پێی رێنماییەکانی گواستنەوە و دابەزاندن ئاماژەی پێکراوە بە شێوەی ئۆنلاین لەگەڵ فۆرمی پێشکەش کردن.
٥- دواتر قوتابی دەبێت سەردانی تۆماری ئەو کۆلێژە بکات کە تیایدا قوتابیە و گشت دۆکۆمێنتەکانی پشت راست بکاتەوە لایەن تۆماری کۆلێژ.
٦- قوتابی دەبێت چاوەرێی پەسەند کردن بکات بە شێوەی ئۆنلاین لەلایەن کۆلێژ و سەرۆکایەتی زانکۆ و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
٧- دوای تەواو بوونی رێکارەکانی پەسەند کردن، قوتابی دەبێت سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ- بەرێوەبەرایەتی تۆماری گشتی بکات بۆ دەرچوونی فەرمانی زانکۆ لەلایەن بەرێز سەرۆکی زانکۆوە.
٨- ئەگەر ھۆکاری گواستنەوە بەھۆی راپۆرتی پزیشکی بێت، قوتابی دەبێت سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ- بەرێوەبەرایەتی تۆماری گشتی ئەو زانکۆیە بکات کە داوای دابەزاندن یان گواستنەوەی بۆ دەکات بۆ ناردنی راپۆرتی پزیشکی بۆ لێژنەی پزیشکی دیاری کراوە کە لە رێنماییەکان ئاماژەی پێکراوە.
٩- لەکاتی پەسەندنەکردنی داواکاری گواستنەوە یان دابەزاندن، قوتابی مافی دەبێت بۆ دووبارە پێشکەش کردنی فۆرمی داواکاری بە ھەمان رێکارەکانی پێشوو بەڵام بە پێی ئەو شوێنانەی کە لە زانکۆ لاین بۆی دیاری دەکرێت.
دکتۆر کارزان کاظم محمود
بەرێوەبەری تۆماری گشتی
زانکۆی سەلاحەدین - ھەولێر.