كۆنووسی (شەشەم)كۆبونەوەی لیژنەی باڵای دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان زانكۆی سهڵاحهدین 2022-2023
ڕێكەوت: 23/05/2023
ڕۆژی: سێ شهممه
كات: 09:30ی بەیانی
شوێن: هۆڵی كتێخانەی-كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی
بەئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.نبیل عادل فخری) بهڕێوهبهری دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان و سەرجەم ئەندامانی لیژنەی باڵای دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرام لە كۆلێژەكان و ئەندامانی لیژنەی بەدواداچوونی تەكنیكی، شەشەم كۆبوونهوهی خۆیان ئهنجامدا. لەسهرهتای كۆبوونەوەكەدا بهرێز(پ.د.نبيل عادل فخری) بەخێرهاتنى هەریەك لە بهڕێزان ئەندامانی لیژنەی كردوو، پاشان ئەم بابەتانە تاووتوێكرا:
یهكهم: سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی مامۆستایان لە پرۆسەكانی دڵنیایی جۆریی، جەخت لەوەكراوەیەوە كە دوا وادە بۆ ئەپڵۆدكردنی چالاكییەكانی مامۆستایان لە پرۆفایلی ئەكادیمی خۆیان ڕێكەوتی 31/5/2023 كاتژمێر 12ی شەو دەبێت.
دووەم: سەبارەت بە میكانیزمی هەڵسەنگاندنی مامۆستایان لە هەردوو پرۆسەی (زانستخوازی بەردەوام) و (هەگبەی مامۆستا)، جەخت لەوەكرایەوە هاوشێوەی ساڵانی پێشوو دوو لیژنە پێكدەهێنرێت لەسەر ئاستی هەر كۆلێژێك لیژنەیەك بە ئەندامێتی (بەرپرسی دڵنیایی جۆریی كۆلێژ+بەرپرسی دڵنیایی جۆریی بەش+سەرۆكی بەش+بەرپرسی هۆبەی خوێندنی باڵا) بۆ هەڵسەنگاندنی هەگبەی مامۆستایان و هەروەها پێكهێنانی لیژنەیەكی دیكە بە ئەندامێتی (ڕاگر+بەرپرسی دڵنیایی جۆریی كۆلێژ+یاریدەدەری ڕاگر+بەرپرسی هۆبەی خوێندنی باڵا) بۆ هەڵسەنگاندنی هەگبەی سەرۆك بەشەكان و یاریدەدەری ڕاگر.
سێیەم: سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی مامۆستایان لە پرۆسەی دڵنیایی جۆریی بۆ ئەمساڵی خوێندنی2022-2023 هاوشێوەی ساڵانی پێشوو، دوو لیژنە لەسەر ئاستی كۆلێژ پێكدەهێنرێت بۆ هەڵسەنگاندنی (هەگبەی مامۆستایان) و هەڵسەنگاندنی (هەگبەی سەرۆك بەشەكان).
چوارەم: سەبارەت بە پرۆسەی ڕیزبەندی نیشتمانی زانكۆكان، لیژنەی باڵای ڕانكین بە سەرۆكایەتی بەڕێز سەرۆكی زانكۆ و ئەندامێتی هەریەك لە بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان و بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە و بەرپرسی خوێندنی باڵاوكاروباری زانستی، هەروەها لیژنەی هەماهەنگی بە ئەندامێتی سەرجەم بەرپرسانی دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان، هەروەها لیژنەی داتاكۆلێكشن. بویە داوا له بەیزان كرا دەست بكەن بەكۆكردنەوەی داتاكان بە پیی ئەو ئیكسل شیتی كە بویان دەنیریت.
پێنجەم: سەبارەت بە سەبارەت بە ئەنجامدانی كۆنفرانسی باشترین پرۆژەی دەرچوون و باشترین پۆستەری ئەكادیمی قوتابیانی قۆناغی كۆتایی و قۆناغی یەكەم، پێشنیاركرا كەوا كۆنفرانسەكە فراوانتربكرێت بەجۆرێك كە لەسەر ئاستی وەزارەتی خوێندنی باڵاو بە بەشداری سەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت، ئەمەش دەبێتە ئاسۆیەك بۆ پتەوكردنی پەیوەندی زانستی و ئەكادیمی نێوان قوتابیانی زانكۆ جیاوازەكان.
شەشەم: سەبارەت بە گرنگیدان بەكاراكردنەوەی سەنتەری(CDC) لەزانكۆمان، پێشنیاركرا كەوا بەرپرسی دڵنیایی جۆریی كۆلێژەكان جەخت لە بەشەكانی كۆلێژەكانیان بكەنەوە كەوا هەر وانەیەك (لێرنین ئاوتكەم)ی بەڕوونی بۆ دیاری بكرێت ئەمەش لەسەر بنەمای دیدو پەیامی بەشەكەدا سەرچاوە بگرێت.
حەوتەم: سەبارەت بە پێداچوونەوە بە پرۆگرامەكانی خوێندنی سەرجەم بەشەكانی كۆلێژە جیاوازەكانی زانكۆمان، پێشنیاركرا كەوا لەسەرەتای ساڵی داهاتوو مینی كۆنفرانسێك ڕێكبخرێت بۆ ڕیڤیوكردنی پرۆگرامەكانی خوێندن و ئاڵنگەرییەكانی پراكتیزەكردنی سمستمی خوێندنی سمستەرو بۆلۆنیا پرۆسێس لە كۆلێژەكانی سەربە زانكۆمان.
بەمشێوهيه دواى 2:00 كاتژمێر كۆبوونهوهكه كۆتايى هات. لە كۆتایدا كۆبوونەوەكە داخرا.
پ.د.نبیل عادل فخری
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان