ژمارەی كۆبوونەوە: یەكەم
رێكەوتی كۆبوونەوە: 1/9/2024
شوێن: سەرۆكایەتی زانكۆ
بەشداران: زۆرینەی ئەندامانی هەرسێ لێژنە
پێشەكی
بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامانی هەرسێ لێژنەی دڵنیایی جۆری، پەرەپێدانی پرۆگرامەكانی خوێندن و بەدواداچوون و تەكنیكی، یەكەم كۆبوونەوەی ساڵی ئەكادیمیی 2024-2025 ئەنجامدرا، لە سەرەتای كۆبووەنەوەكەدا، بەرێز پ.د. نەبیل عادل فخری بەرێوەبەری ب. دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان ئامانجی كۆبوونەوەكەی ڕوونكردەوە كە ئامادەكاری بوو بۆ ساڵی نوێی خوێندن بەپێی پێواژۆی بۆلۆنیا، هەنگاوە پێویستەكان و هەڵوەستەكردن لەسەر بەشێك لەو كێشانەی پەیوەستن بە پرۆفایلی مامۆستایانەوە، لەمیانەی كۆبوونەوەكەدا ئەم تەوەرانەی خوارەوە دووپاتیان لەسەر كرایەوە:
تەوەری یەكەم: چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەست بە پرۆفایل
- دووپات لە چارەسەركردنی هەموو ئەو كەموكورتیانە كرایەوە، كە لە پرۆفایلی ئەكادیمی مامۆستایاندا هەیە، بەشێوەیەك پێویستە پرۆفایلی گشت مامۆستایان، بە تایبەت بەرپرسانی لێژنەكانی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەكانی خوێندن و لێژنەی بەدواداچوونى تەكنیكی بێ كێشە بێت، بەمەبەستی زیاتر خستنەڕووی كێشەكان، كەموكورتی بەشێك لە مامۆستایان ئاماژەی پێدرا.
- كۆبوونەوە دووپاتی كردەوە كە پێدانی سوپاس و پێزانینی بەرێز سەرۆكی زانكۆ و ڕاگری كۆلێژەكان، تەنیا بەو مامۆستایانە دەدرێت كە كێشەكانی پرۆفایلی ئەكادیمیان چارەسەركردووە لەكاتی دیاری كراودا.
- جارێكی دیكە، دووپات لەوە كرایەوە كە نابێت، نمرەی دڵنیایی جۆری بەو مامۆستایانە بدرێت كە كەموكورتی لە پرۆفایلی ئەكادیمیاندا هەیە، بەداخەوە دوای پێدانی رێنمای تەواو و جەخت كردنەوە لە دانانی گشت پێویستییەكان لە پرۆفایلی ئەكادیمی، بەڵام هێشتا كەموكورتی بەرچاو هەیە.
تەوەری دووەم: پێواژۆی بۆلۆنیا
- لەپێناو سەرخستنی ساڵی نوێی خوێندن، بەپێی پێواژۆی بۆلۆنیا، لێژەنەكانی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەكانی خوێندن، لەگەڵ سەرۆك بەشەكان كاردەكەن، بۆ جێبەجێكردنی سیستەمی نوێی خوێندن و دڵنیابوونەوە لە پێویستییەكان بەگوێرەی رێنمایی دەرچوو، هاوكات دووپات لەوە كرایەوە كە گشت بەشەكانی زانكۆمان میتۆدی توێژینەوە لە قۆناغی سێیەم وەردەگرن.
- پرۆگرامی پەرەپێدانی تواناكان (Internship) لەگشت بەشەكانی زانكۆمان، لە قۆناغی كۆتایی واتا كۆتا سمستەر دەبێت، بۆنموونە لەو بەشانەی خوێندن چوارساڵە، لە سمیتەری هەشتەم (Internship) جێبەجێ دەكرێت.
- دووپات لەسەر جێبەجێكردنی كۆنووسی كۆبوونەوەی پێواژۆی بۆلۆنیا كرایەوە، كە لەگەڵ پرۆگرامەكانی خوێندن كۆدی تایبەت بەكاردەهێنرێت.
- هەر بە مەبەستی خوێندن بەپێی پێواژۆی بۆلۆنیا، نوێنەری كۆلێژەكان لەگەڵ وەزارەت لە هەماهەنگیدا دەبن.
لە تەوەرەی سێیەم: دووپات لە ئەم خاڵانەكرایەوە:
- لەئێستەوە گشت كۆلێژەكان خشتەی چالاكییەكانیان ئامادەبكەن و تاكوو رێكەوتی 1/ 10 بە نووسراوی رەسمی كۆلێژ بۆمان بنێرن.
- كۆبوونەوە بیری هێنایەوە، كە پێویستە لە كۆلێژی یاسا بەزوویی وێركشۆپی پێداچوونەوە بە پرۆگرامەكانی خوێندن و هەژماركردنی یەكەكان و نوێكاری لە پرۆگرامەكان ئەنجام بدرێت.
- پەیوەست بە دانانی ئەندامانی لێژنەی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان، لە گشت بەشەكان دەبێت ڕەچاوی لێهاتووی بكرێ و ئەندامان بتوانن سەركەوتوانە كاری لێژنەكان ڕایی بكەن.
- پەیوەست بە كۆرسبووكی ماددەكان، تەنیا كار بە كۆرسبووكی تازە دەكرێت، كە ئاماژەكراوە بە دیاری كردنی سەرنجامەكانی فێربوونی هەر مادەیەك (Learning Outcomes).
- پەیوەست بەو بەشانەی تەدبیقیان هەیە، پێویستە كاری تەواوی بۆ بكرێ و بەر لە رێكەوتی ئەنجامدانی تەدبیق، واتا ڕەزامەندی وەرگیرابێت و لە رێكەوتی 15/10 قوتابییان دەستپێبكەن.
لە تەوەرەی چوارەم: پێشنیار بۆ گۆڕانكاری لە چالاكی و خاڵە هەژماركراوەكانی كاد و پۆرتفیلۆ
سەبارەت بە خاڵەهەژماركراوەكانی (زانستخوازی بەردەوام-CAD) و(هەگبەی مامۆستا-TP)، هەر سەرنج و پێشنیارێك هەیە دەتوانن تاوەكو ڕێكەوتی 15/11 بینێرن بۆ بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی.
بەوشێوەیە دوای زیاتر لە دوو سەعات گفتوگۆی ئەو تەوەرانەی سەرەوە، كۆبوونەوەكە بە كۆتا هات.