كۆنووسی (دووەم)كۆبونەوەی لیژنەی باڵای ڕانكین زانكۆی سهڵاحهدین 2022-2023
ڕێكەوت: 22/06/2023
ڕۆژی: دوو شهممه
كات: 10:00ی بەیانی
شوێن: هۆڵی پەری-كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی
بەئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.نبیل عادل فخری) بهڕێوهبهری دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان و سەرجەم ئەندامانی لیژنەی باڵای دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرام لە كۆلێژەكان و ئەندامانی لیژنەی داتاكۆلێكشن، دووەم كۆبوونهوهی خۆیان ئهنجامدا. لەسهرهتای كۆبوونەوەكەدا بهرێز(پ.د.نبيل عادل فخری) بەخێرهاتنى هەریەك لە بهڕێزان ئەندامانی لیژنەی كردوو، پاشان ئەم بابەتانە تاووتوێكرا:
یهكهم: سەبارەت بە پرۆسەی ڕیزبەندی نیشتمانی زانكۆ، جەخت لەوەكرایەوە ئەگەر پرۆسەی(NUR) لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بەردەوام بێت یاخود بەردەوام نەبێت ئێمە وەكو زانكۆی سەڵاحەدین بەردەوام دەبین لە هەوڵەكانمان بۆ باشتركردن و بەرزكردنەوەی ئاستی زانكۆمان لە ڕێزبەندی و ڕانكی جیهانی.
دووەم: سەبارەت بە جێبەجێكردنی پرۆسەی ڕانكین بۆ ساڵی ئەكادیمی2022-2023، جەخت لەوەكرایەوە بۆ ئەمساڵ ڕانكین بۆ كۆلێژەكانی زانكۆمان ئەنجام دەدرێت بەسوودوەرگرتن لە پێوەرەكانی ڕێزبەندی نیشتمانی زانكۆكان(NUR). بۆ ئەم مەبەستە پێشنیاركرا سەرجەم كۆلێژەكان چالاكییەكانی خۆیان لەسەر ڕانكین شیت پێشكەش بكەن، دوا وادەش بۆ ناردنی ڕانكین شیتی كۆلێژەكان ڕێكەوتی 25/7/2023 دەبێت.
سێیەم: سەبارەت بە باشتركردنی كوالیتی چالاكییەزانستییەكانی كۆلێژەكانی زانكۆمان، پێشنیاركرا هەر كۆلێژو بەشێك لەكاتی ئەنجاندانی هەرچالاكییەكی زانستی وەك(كۆنفرانس، سمپۆزیۆم، وێركشۆپ، ترەینین) پێویستە بەتەواوی ڕەچاوی ڕێنماییەكانی دڵنیایی جۆریی بكەن كە بۆ هەریەكێك لەو چالاكیەزانستیانە دانراوە. وە پیشنیار كرا كە پیداچوونە و هەلسانگاندن بكریت بۆ هەموو كۆنفرانس، سمپۆزیۆم، وێركشۆپ، ترەینین كرا لە لاین كۆلیژەكان بۆ سالی 2022-2023
چوارەم: بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی دڵنیایی جۆریی لە چالاكییەزانستییەكاندا، پێشنیاركرا هەر كۆلێژوبەشێك لەكاتی ئەنجامدانی چالاكییەكی زانستییدا دەبێت بەڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسی دڵنیایی جۆریی كۆلێژ بكرێت پاشان نووسراو ئاراستەی سەرۆكایەتی زانكۆ بكرێت، بەپێچەوانە هەر كۆلێژوبەشێك پابەند نەبێت هیچ شایستەیەكی دارایی بۆ ئەنجامدانی چالاكییەزانستییەكەی بۆ خەرج ناكرێت و لەناو ڕانكین شیتی كۆلێژیشدا ئەو چالاكییە هەژمار ناكرێت.
پێنجەم: سەبارەت بە ئەرشیفكردنی چالاكییە زانستییەكانی مامۆستایان لەسەر پرۆفایلی ئەكادیمی، پێشنیاركرا بەهەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسی دڵنیایی جۆریی كۆلێژی ئەندازیاری و بەشی سۆفتوێر، ئەپدەیتی ئەكادیمیك ستاف بكرێت.
شەشەم: پیشنیار كرا كە پیداچوونەویەك بكریت بە پرۆگرامەكانی بەشەكان بەرەچاوكردنی دۆزیتەوە هەلی كار بۆ دەرچووان وە سوود وەرگرتن لە راو بۆچوونی دەچووانی پیشوو سەبارەت بە پرۆگرامەكانی خویندن.
بەمشێوهيه دواى 2:00 كاتژمێر كۆبوونهوهكه كۆتايى هات. لە كۆتایدا كۆبوونەوەكە داخرا.
پ.د.نبیل عادل فخری
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان