“ م.عرفان شعبان اسعد “ قوتابی دکتۆرا لەبەشی زانستەکانی زەوی و نەوت لە کۆلێژی زانستی زانکۆی سەلاحەدین-هەوڵێر لە بەشێکی پرۆژەی دکتۆرەکەی توانی ڕووداوێکی جێۆلۆجی کە دەگەڕیتەوە بۆ ١٨٣ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی عیراق بدۆزیتەوە.
ئەم ڕووداوە ناسراوە بە کەمبوونەوەی ئۆکسجینی ئۆقیانۆسەکان لە چاخی تۆرشیان لەناو چینە بەردەکانی پێکاتووی جیۆلۆجی سێهکانیان لە دۆڵی سیروانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە تۆمارکراوە.
توێژەنەوەی ئەم ڕووداوە لە یەكیك لە باشترین گۆڤارەکانی بواری جیۆلۆجی بە ناوی (Geological Journal) بڵاوکرایەوە.
شایەنی باسە قوتابی ناوبراو کارەکانی پراکتیکی پرۆژەی دکتۆرایەکەی لە زانکۆی یاگۆلینایی وولاتی پۆلەندا ئەنجام دابوو، ئەمەش لە ئەنجامی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر و زانکۆی ناوبراو بە پشتگیری راستەوخۆی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین” پرۆفیسۆر د. کامران یۆنس” .
ئەم پرۆژەیە لەژێر سەرپەرشتی پ.د. محمد فخری و پ.د. سردار باڵەکی ئەنجام دەدرێت.
ئەمەی خوارەوە لینکی توێژینەوەکەیە:
https://onlinelibrary.wiley.com/doi/10.1002/gj.70370