خولی توێژینه‌وه‌ی زانستی و بڵاوكردنه‌وه‌ی له گۆڤاری زانستی بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا و قوتابیانی خوێندنی باڵا بەڕێوەدەچێت.
سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی سیاسی و ستراتیژی كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، خولێكی تایبه‌ت به‌ناونیشانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و بڵاوكردنه‌وه‌ی له گۆڤاری زانستی بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا و قوتابیانی خوێندنی باڵا بەڕێوەدەبات.
خوله‌كه به‌شێوه‌ی ئاماده‌بوون ده‌بێت و به‌شداربوون له خوله‌كه سنورداره و لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند ناوه‌كان دیاری ده‌كات و له كات و شوێنی دیاریكراو ئاگاداریان ده‌كاته‌وه.
وانه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆر و تایبه‌تمه‌ند ده‌گوترێنه‌وه.
له‌رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه فۆرمی خۆتۆماركردن پڕبكه‌وه:
https://forms.gle/Zun5SDPo4ufoJDky9
رێكکه‌وتی ٤ـی ٥ـی ٢٠٢٦ دواکاتە بۆ تۆماركردنی ناوه‌كان.