ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢٤ـی ٢ـی ٢٠٢٦ “ پ.د.کامەران یونس “ سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی” شڤان محموود” سکرتێری یەکێتی قوتابییان و لاوان و “ حاجی ڕۆژ “ و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و نوێنەرایەتی قوتابییان بەربانگی لەگەڵ قوتابیانی بەشەناوەخۆیی کردەوە.
جێگای باسە لە زانکۆی سەلاحەدین ساڵانە بە هەماهەنگی دەزگای خێرخوازی شێخ باز بەرزنجی خواردنی بەربانگ بۆ ٤٠٠٠ قوتابی بەشەناوەخۆیی ئامادە دەکرێت.