ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٤ـی ٢ـی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی” د.سامان بەرزنجی “ وەزیری تەندروستی و “ پ.ی.د.ئەمیر چالی “ بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و “!م.احمد کانی “ بەرپرسی بەشی دیراسات و “ پ.د.کامەران یونس” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و “ حسن شێخ علادین “ بەڕێوەبەری گشتی دەزگای ڕوانگە و کۆمەڵێک لە پسپۆڕان و توێژەران، کۆڕبەندی زانستیCore3 Observation Research & Engagement بە هاوبەشی “ زانکۆی سەلاحەدین،کۆلێژی زانست و وەزارەتی تەندروستی، و دەزگای ڕوانگە” بەڕێوەدەچوو.
ئەم کۆڕبەندە سەکۆیەک بوو بۆ جەختکردنەوە لەسەر خۆپاراستن، دەستنیشانکردنی پێشوەختە و دەستڕاگەیشتن بە چاودێری شێرپەنجە بە شێوەیەکی یەکسان.