ڕێککەوتی ٢٠ـی ١ـی ٢٠٢٦ لە بەشی ئەندازیاری سەرچاوەکانی ئاو لە کۆلێژی ئەندازیاری بە ئامادەبوونی” پ.د.شکر قرەنی عزیز” ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری یاریدەدەری ڕاگر و بەشێک لە سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان و قوتابیانی کۆلێژ سیمپۆزیۆمی
وزە نوێبووەکان و کەمکردنەوەی دەردانی گازی (CO2) بەڕێوەچوو.
پ. د. ئەحمەد سالح محمد سیمنارێکی پێشکەشکرد لە ژێر ناونیشانی) Innovative Strategies for Decarbonizing Cementitious Materials and Reducing Co2 in Concrete)
د.ئەحمەد عبدالسلام معروف سیمنارێکی پێشکەشکرد لە ژێر ناونیشانی Gas Flare Emission Management using a new Air Assited Flare Tip design (CFD Analysis)
د. سرکار جوهر محمد شریف سیمنارێکی پێشکەشکرد بە ناونیشانی (Advancin Clean Energy at the College of Engineer)
ئەندازیاران (هەستیار رزگار جلال و ئەیوب ئەنوەر محمد سالح) بە ناونیشانی (Towards Net-Zero Energy Building intelligent HVAC and Comfort Management) و Building - integrated Photovoltaies (BIPV) Revolutionizing Energy in Architecture
هەر لە سیمپۆزیۆمەکەدا پالێنێک ئەمجامدرا :-
پ. د. فاضل توفیق عولا پسپۆر لە بواری ئەندازیاری وزە نوێ بووەکان لە بەشی ئەندازیاری کارەبا لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
پ. د.ئەحمەد سالح محمد پسپۆر لە ئەندازیاری جیۆتەکنیک ئەندازیاری شارستانی- کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی
د. دیار عمر کاکە پسپۆر لە بواری ئەندازیاری میکانیک و وزە بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای پاوەر
پ. د. صلاح الدين یاسین باپیر بەرێوەربەری پانێل
لە دیبەیتەکەدا چەندین زانیاری نوێ و گرنگ لەسەر وزەی پاک و کەمکردنەوەی دەردانی گازی Co2 لە لایەن پانێلێستەکان خرایە روو وە بە چەندین پرسیار و ڕاو بۆچوونی ئامادەبووان دیبەیتەکە دەوڵەمەند کرا و پانێلەکە دەرئەنجامەکانی خرایە روو.