ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢١ـی ١ـی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی “ ئومێد خۆشناو “ پارێزگاری هەولێر و “ د.زانا مەلا خالد “ بەرپرسی لقی دوو و “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و “ د.ئامانج برادۆستی “ بەرپرسی ناوچەی زانکۆ و “ شیرین خالد “ بەرپرسی ناوچەی ئاییندە و “ زاهیر زاهیر “ بەرپرسی لقی قەڵاتی یەکێتی قوتابییان و لاوان و “ ئەڤین “ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان پێشانگای هەلی کار بە ئامادەبوونی ٥٠ کۆمۆمپانیا و ٤٠ کارساز بەڕێوەچوو.
ئەم پێشانگایە بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی سی دی سی و دامەزراوەی سوکاڵ ئەنجامدرا.
لە سەرەتای پێشانگاکە “ پ.د.کامەران یونس “ سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەکرد
بەناوی ئەنجوومەنی زانكۆوە بە گەرمی بەخێرهاتنتان دەكەم بۆ سێیەم پێشانگەی هەلی كار، بە بڕوای ئێمە ئەم كۆبوونەوەیە تەنها پێشانگەیەك نییە، بەڵكو دەرفەتێكە كە زانكۆمان و كۆمپانیاكانی كۆكردۆتەوە بۆ كاری هاوبەش، پەرەپێدانی زیاتری تواناكان و ڕەخساندنی هەلی كار بۆ بەشێك لە گەنجانی وڵاتەكەمان.
بەرێزان ڕۆڵی ئێمە وەك زانکۆیەکی پێشەنگ تەنها ئەنجامدانی توێژینەوە و فێركردن و بەخشینی بڕوانامەنییە، بەڵكو دروستكردنی كاریگەریە لە كۆمەڵگەدا، لەرێگەی ئامادەكردنی قوتابییان و دەرچوانە بۆ داهاتوویەكی باشتر بەشێوەیەك بتوانن ڕکابەری بکەن، بەشداری بکەن و سەرکردایەتی بکەن لە تەواوی بوارەكانی كۆمەڵگەدا، مایەی خۆشحاڵیە كە ئەمڕۆ 300 هەلی كاركردن بەردەستە بۆ دەرچوانمان. بۆیەش جێگەی خۆیەتی سوپاسی كۆمپانیا بەشدارەكان بكەین، هاوکاری ئێوەدڵنیای دەدات دەرچوانمان لەگەڵ پێداویستییەڕاستەقینەکانی بازاڕدا هاوتەریبن.
لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم پێشانگەیە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونمانە بە پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان زانكۆ و كۆمپانیاكان. لەپێناو پەرەپێدانی هاوبەشیەكی بەهێز بۆ بەرژەوەندی هەموو لایەك.
قوتابیان و دەرچوانی خۆشەویست كە ئەمڕۆ لێرە ئامادەن، لەگەڵ هەوڵدانتان بۆ دەستخستنی كارێكی گونجاو، گرنگە بیر لە بنیاتنانی پیشەیەکی تایبەت بەخۆتان بکەنەوە و کاریگەری دروست بکەن.
لە كۆتاییدا دەمەوێت دەستخۆشی لە هاوبەشمان دامەزراوەی سوكال و سەنتەری پەرەپێدانی كار و كارسازی زانكۆمان بکەم بۆ رێكخستنی ئەم پێشانگەیە.
لێرەدا دووپاتی دەكەمەوە، كە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە لە زانكۆی سەلاحەدین ئامادەی كاری هاوبەش و هەماهەنگیە لەگەڵ گشت دامەزراوە و كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەتدا لە پێناو خزمەتكردن بە وڵاتەكەمان و لاوان كە شایستەی باشترینن. سوپاس و هیوای ڕۆژێکی بەرهەمدار بۆ هەموان دەخوازم.