“ پ.د.کامەران یونس “ سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و ژمارەیەک بەڕێوەبەر پێشوازی لە سەرۆکی ڕێکخراوی فرصە کرد.
لە میانەی ئەم پێشوایکردنە بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولی نێودەوڵەتى AI دابەشکرا.
ئەم خولە تايبةت بوو بة بةكارهينانى AI لە بوژانەوەو بەردەوامى كەرتى كشتوكاڵ و سياسەتى بەرێوەبردنى سامانى ئاو، خولەکە بۆ ماوەی ٦ هەفتە بە هاوبەشی بۆ قوتابییانی زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی تیکساسى امريكى ( The University of Texas at San Antonio ) بە ئۆنلاین بەڕێوەچوو وه ماموستايان لە زانكۆی تيكساس وانەكانيان گوتەوە، بەشداربووانى هەر زانکۆیەك لەم دوو زانكۆیە نزيكەى ٣٥ قوتابی بوون.
ئەم پڕۆگرامە لەلاین ڕێکخراوی فرصە ڕێکخرا و پاڵپشتی دارایی کرد.
لە سەرەتای ساڵی داهاتوو ناونووسین بۆ خولی تازە دەستپێدەکاتەوە.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر