ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢٣ـی ١٢ـی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی “ د.پشتیوان صادق “ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان و “ ئومێد خۆشناو “ پارێزگاری هەولێر و “ م.احمد کانی “ بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و “ پ.ی.د.ئەمیر چالی “ بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و “ پ.د.کامەران یونس” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و “ م.هەژار عوسمان کارگێر و نوێنەری لقی دوو و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و مامۆستایان ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە زانای گەورەی کورد “ پ.د.ڕەشاد میران “ بەڕێوەچوو.
جێگای باسە پرۆفیسۆر د. ڕەشاد میران خەڵاتی بەنرخی "پوشکین" ـی لەلایەن ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی فیدراسیۆنی ڕووسیاوە پێبەخشرا.
ئەم خەڵاتە لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا لە ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی ٤ـی ١١ـی ٢٠٢٥ لە کۆشکی کرێملین بە “ د. ڕەشاد میران “ بەخشرا و یەکەمین کەسایەتی کوردە ئەم خەڵاتە وەربگرێت.
کار و ڕەنجی پرۆفیسۆر د. ڕەشاد میران وەک پسپۆڕێکی کۆمەڵناسیی کوردی و زانایەکی ئێتنۆگراف لە برەودان بە پەیوەندییەکانی ڕووسیا لەگەڵ کورد، بەتایبەتی لە بوارەکانی کولتوور، زمان، ئەدەب و مێژوو، مایەی دەستخۆشی و پێزانینن."
خهڵاتی پوشکین خەڵاتێکی دەوڵەتی ڕووسیایە و بەناوی شاعیری گەورەی ڕووسیا، ئەلێکساندەر پوشکینەوە، ناونراوە.
ئەم خەڵاتە ساڵانە بەو کەسایەتییانە دەبەخشرێت کە بەشدارییەکی کارایان لە پاراستن و ناساندنی کولتووری ڕووسی و بواری ئەدەب و هونەردا هەبێت.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر