بە ئامادەبوونی “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و “ د.یارا بەرزنجی “ بەڕێوەبەری گشتی کوردستان فاوندەیشن و “ پ.د.فەرهاد عەلی “ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان و خوێندن و “ پ.ی.د.مازن عبدالخالق” “ ڕاگری کۆلێژی پەروەردە و “ پ.د.سەردار قادر” ڕاگری کۆلێژی هونەرەجوانەکان و ژمارەیەک بەڕێوەبەر بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولی ژیری دەستکرد بۆ مامۆستایانی زانکۆی سەلاحەدین بەڕێوەچوو دابەشکرا.
زانکۆی سەلاحەدین وانەی ژیری دەستکردی بۆ پڕاگرامەکانی خوێندن زیادکرد و لە ١٨ـی ١١ـی ٢٠٢٥ یەکەم ڕۆژی خوولی ڕاهێنانی مامۆستایانی بابەتی ژیری دەستکرد(Artificial Intelligence ) دەستپێکرد.
ئەوبابەتە لەگشت بەشەکانی زانکۆی سەلاحەدین کە ژمارەیان ٩٠ بەشە دەخوێندرێت .
دەستخۆشی لە مامۆستایانی بەشداربوو دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین
ئەم خولە بەهەماهەنگی کوردستان فاوندەیشن بەڕێوەچوو و بەشێوازێکی ورد گوترایەوە.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.