ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢٧ـی ١١ـی ٢٠٢٥ “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی “ پ.د.حسێن سەعدی “ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و “ زاهیر زاهیر “ بەرپرسی لقی قەڵاتی یەکێتی قوتابییان و لاوان پێشوازی لە شاندێکی یانەی زاخۆ کرد.
لەمیانەی پێشوازیکردن لە شاندی یانەی زاخۆ سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وەک ئەرکێکی نیشتیمانی لە پێناو بەرزکردنەوەی ناوی کوردستان دەنگیدا بە هاندەرانی یانەی
زاخۆ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی "باشترین هاندەر" لەلایەن فیفا.
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی باشترین هاندەری جیهان تا رۆژی 28ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین داوای لە هەموو قوتابییان و مامۆستایان و فەرمانبەران کردووە دەنگ بە هاندەرانی یانەی زاخۆ بدەن.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.