بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی بەپڕۆژەی «من بەهێزم» کە تایبەتە بە ڕێنماییکردنی کۆمەڵگا دژ بە ماددەی هۆشبەر بانگهێشتکرا بۆ بەژداریکردن لە کۆنفڕانسی زانستی یەکەمی خەڵاتی حەکیم
ئەم کۆمفڕانسە لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی ڕێککەوتی ٣ و ٤ ـی ١٢ـی ٢٠٢٥ لە شاری بەغداد بەڕێوەچوو و چەند تەوەرێکی زانستی و هەنووکەیی لە خۆگرت گرنگترینیان کێشەی ماددە هۆشبەرەکانە لە نێو کۆمەڵگا.
شایانی باسە پڕۆژەی «من بەهێزم» تایبەتە بە کارکردنی زانستیانە بۆ بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لە کۆمەڵگادا، پڕۆژەکە بە یەکێك لە گرنگترین پڕۆژەکان ناسێنرا لە لایەن لێژنەی زانستی کۆنفڕانسەکە.
تەوەرێکی تری کۆنفڕانسەکە ژیری دەستکرد و ئالنگارییەکان و چۆنیەتی باشتر پەیڕەوکردنی لە بوارە جیاجیاکاندا و یەکەی شیکاری داتا و زیرەکی دەستکردی سەنتەری توێژینەوەی زانستی بە یەکێك لە یەکە گرنگەکانی زانکۆکان ناسراوە و بۆیە چاڵاکی و بیرۆکەکانی لەگەڵ هاو پسپۆڕانی ئاڵوگۆڕکرا.
لە هەردوو تەوەرەکاندا چەندین کەناڵی پەیوەندی لەگەڵ ژمارەیەك لە توێژەر و دامودەزگای پسپۆڕ چالاك لەم بوارانە لە ناوە و دەرەوەی عیراق ڕێکخرا بۆ هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانكۆی سەلاحەدین- هەولێر هەر یەك لە بواری تایبەتی خۆی.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.