ڕۆژی دووشەممە ٢٠ـی ١٠ـی ٢٠٢٥ وەزارەتی هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان ڕێوڕەسمێكی شایستەی بۆ ڕێزلێنان و دەرخستنی پێزانین بۆ مامۆستای كۆلێژی زانستە ئیسلامیەكانی زانكۆی سەلاحەدین (پ.ی.د.كابان عبدالكریم شێخ علی ) ڕێكخست .
لەڕێوڕەسمەكەدا وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان ( ئایدن معروف) سوپاس و پێزانینی پێشكەشی بەڕێز د.كابان عبدالكریم كردو هەروەتر قەڵغانی ڕیزلێنانی پێبەخشی لەبەرانبەر ئەو هەوڵ و ماندوبوونانەی داویەتی بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵگا و لێكۆڵنەوەو ئەنجامدانی چالاكی ئەكادیمی لەبارەی پێكهاتە جیاجیاكانی كوردستان بەتایبەتی پێكهاتە ئاینیە جیاوازەكان.
جێی ئاماژەیە كە بەریز د.كابان عبدالكریم پسپۆڕی بواری هەمەچەشنی و فرەیی ئاینی و پیكەوەژیانی ئاشتیانەیەو تا ئێستا چەندان لێكۆڵینەوەی زانستی لەم بوارە بڵاو كردۆتەوە" خول و ڕاهێنانی ئەكادیمی لەدەرەوەی هەرێمی كوردستان لەبواری پێكەوەژیان و لێبوردەیی و فرەیی ئاینی و ئەتنیكی بینیوە و چەندان پرۆژەی لەم بوارەدا لە كوردستان و دەرەوە ئەنجام داوە.