پ.ی.د.فواد عوسمان عبداللە - مامۆستا لە کۆلێژی زانستی زانکۆی سەلاحەدین سەردانی زانکۆی فلیپس ماربۆگی Faculty of Pharmacy, Philipps-Universität Marburg کرد
لەسەردانەکەیدا مامۆستای نابراو بەشداری چەندین چالاکی زانستی کرد و لە درێژەی چالاکییەکان سیمینارێکی پێشەکەشکرد و بۆ مەبەستی وەرگرتنی گرانت بۆ قوتابییانی ماستەر و دکتۆرا
لە درێژەی چالاکییەکان سەردانی قوتابی دکتۆرا “ سۆران سوار” ـی کرد و ناوبراو لە ماوەی دیاریکراو داتای پێویستی بۆ تەواوکردنی کارەکانی دەستکەوتووە و پێشنیاری بڵاوکردنەوەی ٥ توێژینەوەی بۆ کراوە
لەگەڵ ئەوەشدا توێژەرانی زانکۆی ماربۆگ سەرسامبوون بە توانای قوتابی ناوبراو و لەماوەی داهاتوو گرانت پێشکەش بە قوتابییان دەکرێت.
لەماوەی ڕابردوو زانکۆی سەلاحەدین یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زانکۆی ناوبراو واژۆکرد و لە ئێستادا کاری هاوبەشی زانستی لە نێوان ئەم دوو زانکۆیە بەڕێوەدەچێت.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.