“ پ.د.عبدالکریم یاسین “ ڕاگری کۆلێژی زانست و “ د.کارزان کازم “ بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی سەلاحەدین سەردانی زانکۆی یاگۆلینیا و ڕاگرانی
Faculty of Biochemistry, Biophysics and Biotechnology
Malopolska Centre of Biotechnology لە ووڵاتی پۆڵۆندا کرد.
ئامانج لەم سەردانە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی بە شێوەی تیم و ڕاهێنان بوو لە هەندێک ئامێری تاقیگەی زانستی لە بواری بایۆتەکنۆلۆجی و پەرەپێدانی پەیوەندییە زانستییەکان.
شایانی باسە لە ماوەی ڕابردوو زانکۆی سەلاحەدین یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زانکۆی ناوبراو واژوو کردبوو و لە ئێستادا کاری هاوبەشی زانستی و پێکەوەیی لە نێوان ئەم دوو زانکۆیە بۆ خزمەتکردنی قوتابییان و مامۆستایان و بەڕێوەدەچێت و تاکو ئێستا ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابیانی خوێندنی باڵا و توێژەران و مامۆستایانی زانکۆکەمان لێی سودمەند بوونە.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.