ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٧ـی ٨ـی ٢٠٢٥ “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی کونسوڵی دەوڵەتی فلسطین و “ پ.ادریس هادی“ سەرۆکی ئەمیندارانی زانکۆی تیشک و ‘ پ.د.حسێن سەعدی’ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و “ پ.د.شریف مولود “ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ژمارەیەک بەڕێوەبەر ڕێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە قوتابییانی ‘ مصر و فلسطین و یەمەن’
بەڕێوەچوو
قوتابییان لە زانکۆکانی “ مصر علوم و تکنلوجیا، زانکۆی قدس متفوحە، زانکۆی نجاحە، زانکۆی ئەمریکی، زانکۆی قدس العربیە” بۆ مەشقی هاوینە سەردانی زانکۆی سەلاحەدینیان کردووە.
ژمارەی قوتابییان ١٣ قوتابییە لە پسپۆڕییەکانی “ سوفتوێر، ئای تی، کارگێڕی کار، شوێنەوار”
لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکە سەرۆکی زانکۆ سەلاحەدین لۆگۆی زانکۆی پێشکەش بە شاندی میوان کرد .
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر