بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی دامەزرێنەر و سەرۆک و ئەندامانی بۆرد و ستافی کارگێری دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم.
دەزگای خێرخوازی بارزانی لەماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوو گەورەترین خزمەتی پێشکەش بە مرۆڤایەتی کردووە، زانکۆی سەلاحەدین هەمووکات پاڵپشت و هاوکارە بۆ هەر پڕۆژە و چالاکی و خزمەتێک کە دەزگای خێرخوازی بارزانی پێشکەشی دەکات.
پ.د.کامەران یونس محمدئەمین, سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.