ئەمڕۆ ڕێککەوتی ١٩ـی ٧ـی ٢٠٢٥ “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی کونسوڵی دەوڵەتی فلسطین و “ پ.د.احمد دزەیی “ سەرۆکی زانکۆی نۆلج و “ د.محمد اوزدمیر” سەرۆکی زانکۆی تیشک و “ د.ئامانج برادۆستی “ بەرپرسی ناوچەی زانکۆ و ‘ پ.د.حسێن سەعدی’ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و ژمارەیەک بەڕێوەبەر ڕێوڕەسمی پێشوازیکردن لە قوتابییانی ‘ مصر و فلسطین و یەمەن’ بەڕێوەچوو
لەسەرەتای ڕێوڕەسمەکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە گەرمی پێشوازی و بەخێرهاتنی لێکردن و هیوای خواست لەم چەند ڕۆژە قوتابییان بتوانن سوود لەسەرجەم بڕگە و بابەتاکانی خولەکان ببین.
قوتابییان لە زانکۆکانی “ مصر علوم و تکنلوجیا، زانکۆی قدس متفوحە، زانکۆی نجاحە، زانکۆی ئەمریکی، زانکۆی قدس العربیە” بۆ مەشقی هاوینە سەردانی زانکۆی سەلاحەدینیان کردووە.
ژمارەی قوتابییان ١٣ قوتابییە لە پسپۆڕییەکانی “ سوفتوێر، ئای تی، کارگێڕی کار، شوێنەوار”
لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکە سەرۆکی زانکۆ سەلاحەدین لۆگۆی زانکۆی پێشکەش بە شاندی میوان کرد .
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر.